"لە ئەکین وان تا ساعیمە، ژنان شکۆمانن"

09:54


فیلیز زەیرەک/ ژنها

ئەدەنا ـــ دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەشکەنجە کردنی گەریلای یەژا-ستار ساعیمە ئاڤشین، ژنان کاردانەوەیان نیشان داو وتیان زیهنیەتی سەردەستی پیاوان لە دژی بەرخۆدانی ژنان هێرشەکانی زیاتر کردووە، هەروەها ژنان وتیان :"ئەکین وان و لاشەی ئەو هەڤاڵە ژنانەی کە ئەشکەنجە کراون و ڕوو بەڕووی بێ ڕێزی زیهنیەتی پیاوسالاری بوونەتەوە، شکۆی ئێمەن."

ساعیمە ئاڤاشین ناسراو بە (ئاڤاشین گابار) گەریلای یەژا ستار لە شارۆچکەی ڕوبارۆکی ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ بریندار بوو، ڕوو بەڕووی ئەشکەنجە بۆتەوەو ژنان لەبەرامبەر ئەو دیمەنەدا کاردانەوەیان پیشاندا. دلارا ئاکگۆز ئەندامی ژنانی ماڵی گەل هێرشی دژی تەرمی ئەکین وانی بە بیر هێنایەوەو وتی :"لە ئەکین وانەوە هەتا ئەو ژنەی کە لەبەر ئەوەی شۆرتی لەبەردابوو لە ناو پاسدا لێیدرا(بەر لە چەند ڕۆژ بە هۆی ئەوەی کچێکی ١٧ ساڵان جلی کورتی لەبەرکردوە، لەناو پاسدا لەلایەن پیاوێکی توندڕەووە توندوتیژی بەرامبەر بەکار هێنرابوو)، ئێمە ئەوە دەبینین کە لەسەردەمی ئاکەپەدا چەندە توندو تیژی لە دژی ژنان زیادی کردووە."

"دەست لە تێکۆشینی خۆمان هەڵناگرین"

دلارا ئاشکرای کرد کە ئەو جۆرە هێرشانە ژنان لە تێکۆشان ناگەڕێننەوەو وتی :" جەستەی ئەکین وان و ئەو هەڤاڵانە تر کە ڕوو بەڕووی بێڕێزی و ئەشکەنجەی زیهنیەتی پیاوسالاری بوونەتەوە، شکۆی ئێمەن. لەگەڵ هەموو هێرشە دڕاندەنەییەکان دا هیچ کاتێ ئێمە دەست لە تێکۆشانمان هەڵناگرین. ئێمە هەمیشە وەک دڕک خۆمان دەکەین بەچاوی ئەواندا."

"شەقامەکانیان بۆ چۆڵ ناکەین"

دلارا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی :"لە ناو ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتیدا توندوتیژی بەرامبەر ژنان زیادی کردووە. زیهنیەتی دەسەڵاتداری پیاو سالاری لە ناو پاس و شەقام و هەموو مەیدانەکاندا دەست لە ژیانمان وەردەدەن، بەڵام ئێمە هەمیشە لە شەقام و مەیدانەکانی ژیاندا دەبین و هیچ شوێنێک بۆ پیاو بەجێ ناهێڵین."

ژنێکی تر بەناوی ئۆزلەم یاڵچین کایا-ش وتی توندوتیژی دژی ژنان شتێکی نوێ نیەو بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا :"ئەمە شتێکی نوێ نیە، تەنانەت دەستێوەردانی لەدایک بوون و کورتاج و هەموو ژیانیشمان دەکەن. ژنان لەدژی هەموو هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن، لە دژی ئەم تێکۆشانە ئەمجارە توندو تیژی زیاتر بووە. دوێنێ تەرمی ئەکین وانیان-یان شکەنجە کردو ئەمڕۆش گەریلایەکی تری ژن. هەروەها لە ناو پاسدا دژی ژێک توندوتیژی کراوە. مەگەر بە ڕێکخستن بوون ژن لە ژێر ئەو بارەدا ڕزگاری بێت، من داوای پشتیوانی لە هەموو ژنان دەکەم."
(ش ب)