وەرزی کۆکردنەوەی بەروبومی ژنان لە چیای شەنگال
09:56
ئیلهام حاجی/ ژنها
شەنگال – لە چیای شەنگال ئەو ژنانەی بە ڕەنجی خۆیان ژیان سەرلەنوێ بونیاد دەنێنەوە، بە کاری کشتوکاڵی بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
ژنانی شەنگال بەڕەنجی خۆیان بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، ئەوان هەم بەرگری لە خاکی خۆیان دەکەن، هەمیش بە بەرهەمەکانی خاکی بە خێروبێر خێزانەکەیان دەژیێنن. دایکان لە شەنگال دوای فەرمان، سەرەڕای هەموو سەختیەکانی ژیان خەبات بۆ بونیادنانی ژیانێکی نوێ دەکەن.
ئابڵۆقەی ئابوری کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر ناوچەکەدا سەپێندراوە، بەردەوام دەکات ئەوەش دۆخەکەی سەختر کردوە، بەڵام دایکانی شەنگال بەربەستیان شکاندوە و بەرەنجی خۆیان ژیانێکی نوێ بۆ نەوەکانیان دەئافرێنن.
هاوکات کاتی کۆکردنەوەی خەرمانەی ڕەز و کێڵگەکان هاتوەو لە چەند ڕۆژدا ئەو بەروبوومەی بەڕەنج و ماندووبوونی زۆر پێگەیشتوە کۆدەکرێتەوە.
ژنان ڕایدەگەیەنن، ڕوواندنی کێڵگە و سەوزایی گرنگی زۆری هەیە، وێڕای ئەوەی ژیانی خۆمان پێدەگوزرەنین و خوانەکانمان دەوڵەمەند دەکەین بە خواردنی ڕەسەن، بە تایبەتیش هۆکارێکە بۆ هەڵمژینی هەوایەکی پاک.
(ش ب)