ئەوروپا، ژنان دژ بە گۆشەگیری و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان ڕژانە شەقام

12:54


ژنها

ناوەندی هەواڵ - ژنانی کورد کە لە وڵاتانی ئەورپا دەژین، بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە، چالاکیان ئەنجامدا.

ژنانی کورد لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و سویسرا چلاکیان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ریبەری پەکەکە ئەنجامدا.

ژنانی کورد لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بە پێشەنگی ئەنجومەنی ژنانی رۆبین، بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە، گردبوونەوە.

لە گردبوونەوەکەدا دروشمی " ئازادی ئۆجالان، ئازادی ئێمەیە" وترایەوە، هەروەها قسەکەرانی گردبوونەوەکە هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزارکرد، چالاکوانان سەدان بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە و داوایان لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد کۆتایی بە هاوکاریەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بێنێت.

ژنان بە وتنەوەی دروشمی " ژن ژیان ئازادی" و " ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆتاییان بە گردبوونەوەکە هێنا و پاشان بۆ خۆپیشاندان چوونە سەر شەقامەکان.

هەروەها، لە شاری رەنەسی وڵاتی فەرەنسا بە هەمان مەبەست چالاکیەک بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی زین ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا بە دوو زمانی کوردی و فەرەنسی دروشم وترایەوە و بڵاوکراوە بڵاوکرایەوە، ژنان لە کۆتایی چالاکیەکە رایانگەیاند، کە هەموو هەفتەیەک رۆژی چوارشەممە چالاکی ئەنجام دەدەن.

لە شاری باسەلی وڵاتی سویسراش، ئەنجومەنی ژنانی روناهی بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆری شۆڕشگێڕانی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز چالاکیان ئەنجامدا، لەو چالاکیەشدا دروشم وترایەوە و پانکاردێک کە وێنەی هەر سێ شۆڕشگێرەکەی لەسەربوو هەڵواسرا.
(ش ب)