شۆڕشگێڕ ئێلەن جەدیکە ئەمڕۆ بەخاکدەسپێردرێت

14:53


ژنها

هامبۆرگ - ئەمڕۆ تەرمی شۆڕشگێڕی ئەڵمانی ئێلەن جەدیکە ناسراو بە (ستێرک) لە گۆرستانی ئۆهالسدرۆفی شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا بەخاک دەسپێردرێت.

بڕیارە تەرمی ئەلەن جەدیکە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک لە لە گۆرستانی ئۆهالسدرۆفی شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا، بەبەشداری کەسوکاری و هەڤاڵانی بەخاک بسپێردرێت.

بڕیارە لە دوای ناشتنی تەرمی شۆڕشگێر پێشەنگایەکی وێنەکانی ئێلەن پیشانبدرێت.

ئەلەن تەمەن ٤٠ ساڵان ماوەی ١٠ ساڵ لەناو تەڤگەری ژنانی کورد خەباتی کرد، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەشداری کرد لە کۆپەراکتیفی ژنان بەناوی ڕێزان دەبێت، لە ئەڵمانیا لە گەڵ هاوڕێکانی (کۆمیتەی کوردانی بەرلین)یان سازکرد.

ناوبراو لە دامەزراندنی کامپی نێونەتەوەیی کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە ئامەد دروستکرا ڕەنجی زۆری دا، لە زۆربەی کارو چالاکیەکانی کوردانی ئەڵمانیا بەشداری دەکرد.

بەشداری کردوە لە خەباتەکانی نوسینی کتێبی(بەرخۆدان و یۆتۆپیاکان) کە بە زمانی ئەڵمانی نوسراوەوە و باس لە شۆڕشی ژنانی کورد و سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات.

ماوەی ساڵ و نیوێک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەمێنێتەوە و ناوی خۆی دەکات بە(ستێرک)، دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا لە ژێر چەتری (ڕێکخستنی ئوتا ئامارا) خەباتەکانی بەردەوام دەکات. دواین جاریش لە خەباتەکانی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین لە هامبورگ خەباتی دەکرد.

لە دوای تێکۆشانێکی زۆردا لە ٢ی مانگی ئەیلولدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا، لەسەر خواستی خۆی تەرمەکەی لە باخچەی ژنانی هامبورگ دەنێژرێت.
(ش ب)