فیگەن: تێکۆشانی دایکان لە پێناو دادپەروەری بەردەوامە
15:36
ژنها
وان – چالاکی دایکانی شەممە بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنان لە ٦٠٠ مین هەفتەدا بەردەوامە، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان لە چالاکی پشتگیری بۆ دایکانی شەممە قسەی کرد و ڕایگەیاند: چۆن ئەقڵیەتی دەسەڵاتی تورکیا نەگۆڕا، تێکۆشانی دایکانی شەممەش بۆ ڕاستی و دادوەری نەگۆڕاوە.
لە شاری وانی باکوری کوردستان، بۆ پشتگیری کردنی دایکانی شەممە چالاکیەکی گردبوونەوە لە پارکی فەقێ تەیران بەڕێوەچوو، لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر چالاکی سیاسی پەرلەمانتار و هاوڵاتیان بەشداریان کرد.
لە چالاکیەکەدا لافیتەیەی ٦٠٠ هەفتەیە داوای دۆزینەوەی بێ سەروشوێنان دەکەین، لە چالاکیەکەدا سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان وەک پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ پشتگیری خۆیان بۆ چالاکی دایکانی شەممە بەردەوام دەکەین.
هەروەها هەر لە چالاکیەکەدا فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)، وتەیەکی پێشکەش کرد.
فیگەن وتی: "هەر دایکێک بە مێخەک و مۆمی دەستیان ماوەی ٦٠٠ هەفتەیە داوا دەکەن باوەش بە گۆڕی ڕۆڵەکانیاندا بکەن. ئەوان لە کاتێکدا کەسێک ڕووبەڕووی چەوسانەوە دەبێتەوە و دەنگەکان کپ دەکرێن خاوەن دەنگی ناڕازین."
ناوبراو وتیشی: "لە تورکیا ١٧ هەزار "بێ سەروشوێن" هەن، تا ئێستاش بە هەزاران کەس بێ سەروشوێنن. سەرەڕای هەموو هەلومەرجە سەختەکان بەرخۆدانی دایکان جێگەی بایەخە، تا ئێستا دوو شت کە نەگۆڕاون، یەکیان ئەقڵیەتی دەسەڵاتی حکومەتی تورکیایە، چۆن ئەو ئەقڵیەتە بەردەوام خۆی سەپاندوە، تێکۆشانی دایکانیش لە پێناو دادپەروەری ئاشکراکردنی ڕاستیەکان.
(ش ب)