کەنەکە پارتیە کوردیەکانی باشور کۆدەکاتەوە
16:49
ژنها
کەرکوک - کۆبوونه‌وه‌ى بەرفراوانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان به دروشمى (راوێژى نه‌ته‌وه‌یى له‌سه‌ر ره‌وشى باشورى کوردستان/ هه‌ڵوێست و پشتگیرى) له شارى که‌رکوک به‌رده‌وامه، که سەرجەم پارتیە کوردیه‌کان تێیدا به‌شدارن.
له کۆبوونه‌وه فراوانه‌که‌دا رێبوار ره‌شید، هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان وتەی کردنەوەی پێشەکەش کرد و وتی: "گه‌لى کورد له ئه‌نجامى تێکۆشان و قوربانیدان زۆر ده‌ستکه‌وتى به‌ده‌ستهێناوه، ده‌ستکه‌وته‌کانى باشور کاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر پارچه‌کانى دیکه کرد، بووه هیوایه‌ک بۆ پارچه‌کانى تر.
وتیشى: به‌ڵام ئه‌مڕۆ ره‌وشى باشور واى لێکراوه، که ئێستا ئێمه له جیاتى له‌سه‌ر کێشه و نه‌خشه‌ڕێى سیاسى قسه بکه‌ین، ناچارین باسى کێشه رۆژانه‌ییه‌کان بکه‌ین، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه راوێژکارییه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاره‌سه‌ریى بدۆزینه‌وه.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا عه‌بدوله‌تیف گلى، له‌سه‌ر ناوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان قسه‌ى کرد و وتى: ئێمه سوپاسى ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌ین که ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌یان لێره له که‌رکوک رێکخستووه، که‌رکوک شارى هه‌موو لایه‌نه‌کانه، پێویسته ئێمه خۆمان کێشه‌کانى خۆمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. وتیشى: هیوادارم ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ببێته چاره‌سه‌رى بۆ هه‌موو کێشه‌کانى نێوانمان.
هەروەها لە سەر ئامانجی کۆبوونەوەکە نولوفەر کۆچ، هاوسەرۆکی کەنەکە، ڕایگەیاند: "دەبێت کوردانیش وەک سەرجەم گەلان سودمەند بن لە دۆخی پەرەسەندوو لە ناوچەکەدا." هاوکات رایگەیاند بۆ پێشخستنی سیاسەتی نەتەوایەتی دەبێت دەستبەجێ ئاڵۆزیەکانی ناوەخۆی باشوری کوردستان چارەسەر بکرێن، ئەو کۆبوونەوەیەشمان بۆ ئەوە سازکردوە.
نولوفەر جەختیشی کردەوە: "وەک کەنەکە دەمانەوێت ئەو هەلە مێژووییانەی بە هۆی گۆڕانکاریەکانی دۆخی ناوچەکە هاتوونەتە ئاراوە، وەک دەرفەتێک بیانڕەخسێنین، بۆیە پێویستە کوردان لەلایەنی سیاسیەوە بگەنە ڕێککەوتن."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا بۆ تاوتوێکردنی پرسە نەتەوەییەکان لە هەرچوار پارچەی کورستان میوان ئامادەی کۆبووەنەوەکە بووە، هاوکات نوێنەرانی پێنج پارتی باشوری کوردستان ئامادەن."
(ش ب)