اتا دەڕوات یاخی بوونی ژنان و کچان لە ناو ئێران پەرە دەستێنێت

17:11


ژنها

ناوەندی هەواڵ - ئەندامێکی کۆمسیۆنی سەلامەت و ژینگەیی لە تاران رایگەیاند، رێژەی ئەو کچانەی لەماڵ هاڵدێن، لە ئەمساڵ دا لەسەدا ١٢ زیادی کردوە .

مەعسومە ئاباد ئەندامی کۆمسیونی سەلامەت ، ژینگە و خزمەتگوازی لە شاری تاران لە لێدوانێک دا بۆ سەرچاوەکانی ئێران رایگەیاند :بەداخەوە ڕێژەیەکی زۆر لە کچان و ژنان لە شاری جیاجیاکانی ناو ئێرانەوە بە هۆکاری جیاجیا لە بنەماڵەکانیان هەڵدێن روو لە شاری تاران دەکەن و تا ئێستاش ئامارێکی تەواومان لەبەردەستدا نیە.

مەعسمومە ئاباد ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەکە لە سەدا ١٢ زیادی کردوە و وتی: ناوەندی پەیامە تایبەت بە دۆزینەوەی ژنانە و هەوڵ بۆ گەڕانەوەیان دەدات، بەڵام رێژەی ئەو کەسانە زیادی کردەوە دووبارە هەڵدێنەوە، و بە هۆی ئاڵوزی شاری تارانەوە، ژنانی هەڵاتوو زووتر لە تاوانەکان دەگلێن و رووبەڕووی دەستدرێژی و توندوتیژی دەکرێنەوە .

شایانی باسە لە ئەنجامی سیاسەتی تایبەتی سەپێندراو بە سەر ژنان و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی، ئاستەنگکردنی ئازادی رادەبڕین دیاردەی سەرهەڵگرتن و بەجێهێشتن زێد و واری کچان و ژنان زیادی کردوە ، بەرپرسان و ناوەندەکانی ناو ئێران وەک نەدیوو لەو دیاردەیە دەڕوانن .
(ش ب)