گردبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌ستیپێكرد
10:45
ژنها
ناوەندی هەواڵ - مامۆستایانی ناڕازیی له‌به‌رده‌م لقه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایان له‌هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك له‌ئێستادا كۆبونه‌ته‌وه‌و ناڕه‌زایی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه دۆخی مامۆستایان.
ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ لەسەرجەم لقەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گردبوونەوەی نارەزایی ئەنجام بدرێت.
دڵشاد مەجید، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، کە لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکێتی مامۆستایان، رۆژی یەک شەممە لەسەرجەم لقەکانی ئەو رێکخراوە گردبونەوەی نارەزایەتی ئەنجام دەدەن.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان داواده‌كه‌ن داواكارییه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایان جێبه‌جێبكرێت كه خۆی ده‌بینێته‌وه له پێداچونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌و باشكردنی دۆخی مامۆستایان.
گردبوونەوە و ناڕەزایەتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر بڕینی بڕێک لە مووچەکانیان لەژێر ناوی سیستەمی پاشەکەوت و دابەشنەکردنی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا، نزیکەی مانگێکە بەردەوامە و بڕیاریشە لە رۆژی ٢٧ ی ئەم مانگە کە رۆژی دەستپیکی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانە، خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان ئەنجام بدرێت.
(ش ب)