"نابێت لایەنە سیاسیەکان توڕەیی خەڵک بۆ بەرژەوندی خۆیان بەکار بێنن"
13:05
ژنها
سلێمانی - ئنستتوتی وۆرک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا بۆ هۆشیارکردنەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، ئنستتوتی وۆرک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند،هەموومان بەرپرسین بەرامبەر گیانی هاوڵاتیان پاراستنی شار لە هەموو دەستێکی تێکدەر کەبیەوێت توڕەیی خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت.
ئاشتی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ئنستتوتی وۆرک، بەیاننامەی ئنستتوتەکەی خوێندەوە کە تییدا هاتبوو:"هەموو ئەو سیاسیانەی بانگەشەی ئەوەدەکەن کە لە ڕیزی خەڵکدان، پێویستە ئاگاداری ئەوەبن خوێنی ڕێژوانێکیتر نەڕێژرێت، ئەرکی ئەوانە لە ڕیزی پێشەوەی خەڵک بن، نەک تەنها لە دوورەوە درووشم بڵێن".
هەروەها هاتووە:"هەموومان بەرپرسین بەرامبەر گیانی هاوڵاتیان پاراستنی شار لە هەموو دەستێکی تێکدەر کەبیەوێت توڕەیی خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت، هاوڵاتیان ئازادی و نانیان دەویت، بۆیە دەبێت هاوڵاتیش ڕێگا نەدات بەرژەوەندی سیاسی تێکەڵی خواستەکانیان بێت".
ئنستتوتی وۆرک لە پێنج خاڵدا داواکارییەکانیانی خستووەتە روو کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمیان کردووەو برتین لەم خاڵانە:
یەکەم: لایەنە سیاسیەکان گەل بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان بەکار نەهێنن و توڕەیی و برسێتی خەڵک بۆخۆیان نەقۆزنەوە.
دووەم: لایەنە سیاسیەکان ئەگەر ئیرادەیان هەبێت مەحاڵ نییە لە پێناو بەرژەوەندی گەل پێکبێن و داواکانیان جێبەجێ بکەن.
سێیەم: دەبیت هاوڵاتی هۆشیاتربێت لەوەی دەگوزەرێت، ڕێگەنەدات دەستی دەرەکی تێکەڵی خواستەکانیان بکرێت، ڕێگەنەدەین لە ڕێگەی توندوتیژییەوە گیانیان بکەوێتە مەترسیەوەو شاربشێوێندرێت.
چوارەم: هەوڵبدەن بە شێوازێکی مەدەنی هەموو دەنگەکان کۆبکرێنەوەو یەک هەڵوێستبن و بەکاروانێکی سپی بەرەو پایتەخت بەڕێبکەون و کە سەرۆکایەتی و حکومەت لەوێیەو بڕیاری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان لەوێوە دەردەچێت.
پێنجەم: هیچ لایەنێک بێبەری نییە لەم دۆخە، بەڵام هەرکەسەو بەپێی خۆی سەرچاوەی کێشەو قەیرانەکانە.
(ش ب)