لە ڕۆژئاوا دەست بە خوێندن کرا

13:09


ژنها

قامیشلۆ- خوێندکارانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە هەر سێ کانتۆنی جزیرەو عەفرین و کۆبانێ دەستیان بە خوێندن کرد.

دەیان هەزار خوێندکاری ڕۆژئاوای کوردستان دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژدا تەواوی کەلوپەلی خوێندنیان وەرگرت و ئەمڕۆش دەستیان بە خوێندن کرد.

لە کانتۆنی کۆبانێ توانرا لە ماوەی ١٨ مانگدا خوێندنگەکان ئامادەبکرێنەوە و ئەمڕۆ ١٣ هەزار خوێندکار دەستیان بە خوێندن کرد، ٥٠٠ مامۆستاش وانە دەڵێنەوە.

لە کانتۆنی جزیرە بۆ شەش پۆلی خوێندنی سەرەتایی ٧٠٠٠ هەزار مامۆستا ئامادەکراوە، بە هۆی ڕێژەیی زۆری خوێندکاران هێشتا ژمارەی تەواو ڕانەگەیاندراوە.

لە کانتۆنی عەفرین، ٢٦١ خوێندنگەی سەرەتایی، ٥٠ خوێندنگەی ناوەندی و بە گشتی ٣١١ خوێندنگە کراونەتەوە، ژمارەی مامۆستاکانی کانتۆنی عەفرین، بە سەرجەم مامۆستایانی پەیمانگا و زانکۆکانەوە ٣٢٧ کەسە، ٢٨ مامۆستاش هی شاری حەلەبن.

وانەکانی ڕۆژی یەکەمی خوێندن کە دەکاتە ئەمڕۆ یەکشەمە، بریتیە لە ریزبەندی و تۆمارکردنی ناوەکان، پاکوخاوێنی و ڕێسا سەرەکیەکانی ناو خوێندگا.
(ش ب)