مامۆستا هەرمان: دوو جۆر مافیامان هەیە!
13:25
ژنها
سلێمانی – یەکێک لە مامۆستایانی شاری سلێمانی رادەگەیەنێت حکومەتەکەمان لە کرداردا شوێنی مافیاکانی گرتۆتەوە بۆیە، هیچ داواکاریەکم لە حکومەت نیە.
مامۆستا هەرمان یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانە جەماوەریەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەو دۆخە دەربڕی و وتی: "من هیچ داوایەکم لە حکومەت نیە، چونکە ئەوەی ئێمە ناومان ناوە حکومەت لە ئەساسدا کۆمەڵێک کۆمپانیای بازرگانی دەسەڵاتداری حزبین، کە مافیا ئاسا وڵات بەڕێوە دەبەن، مافیا چیە؟ مافیا ئەوەی یان دزی و لێدەکات و گیرفانت دەبڕێت، یان دەتکوژێت، ئێمە هەردووکیشمان هەیە، هەم دەمانکوژن، هەم گیرفانمان دەبڕن."
مامۆستا هەرمان هیوای خواست دەنگی ناڕەزایی گەل بەرەو لایەنی حزبی نەبرێت و جەختیشی کردەوە: "ئەو خۆپیشاندانەی ئێمە ئەمڕۆ ئەیکەین هاواری خەڵکە، هاواری ئەو کەسانەیە کە حەقیان فەوتاوە، بۆیە هیوادارم هیچ حزبێک خۆی نەکات بە خاوەن ئەو خۆپیشاندانە، چونکە خۆپیشاندانی گەلە و سەرجەم پارتیەکان بەرپرسن لەو دۆخەی هاتۆتە ئاراوە. هیوادارم جورئەتی ئەوەیان نەبێت خۆیان بکەن بە خاوەنی، گەر ڕاست دەکەن با وەزیرەکانیان لە دەسەڵات بکێشنەوە."
لە کۆتایشیدا وتی: هەموو لایەنەکان دەڵێن دژی گەندەڵین ئەگەر ڕاست دەکەن، بە جێگری سەرۆکی حکومەتیش هەمووتان بکشێنەوە لە دەسەڵات ئەو کات باوەڕتان پێدەکەین. گەل لە گەل دز دا نیە، تەنها داوات مافە زەوتکراوەکانی خۆمان دەکەین."
(ش ب)