لە بەرامبەر دروشمی 'بەرەو سەرا' هێرش کرایە سەرۆ خۆپیشاندەرانی سلێمانی
13:27
ژنها
سلێمانی - خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی بەردەوامە و هێرش کرایە سەر ئەو خۆپیشاندەراندەرانەی دروشمی بەردەوامی خۆپیشاندانیان دەوتەوە.
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شاری سلێمانی لەبەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەردەوامە و خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت.
کەمێک پێش ئێستا لە کاتێکدا چەند کەسێک هاواریان کرد بەرەو سەرا.. بەرەو سەرا، هێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و راگەیەندنکاران و.
هێزەکانی ئاسایش، کامێرایان لە ستافی نەورۆز تی ڤی سەند و رێگا بە راگەیاندنەکانی تریش نادەن پەخشی راستەوخۆ بکەن و رووماڵی ئاڵۆزییەکان بکەن.
خۆپیشاندان، کە لەدژی پەیڕەوکردنی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە و دابەشنەکردنی مووچەیە لاکاتی خۆیدا، بەردەوامە.
(ش ب)