پەیامی یەژاستار بۆ کۆنفرانسی ژنانی ئێزیدی لە شەنگال
10:33
ژنها
ناوەندی هەواڵ - فەرماندەیی یەژاستار لە شەنگال، بە راگەیەندراوێک کۆنفرانسی دووەمی ژنانی ئێزیدی پیرۆزکرد، یەژاستار رایگەیاند، ئێمە بە بەرخۆدان و پێشەنگی ژنانی کورد بە گەیشتن بە ئازادی لێپرسینەوە لە هەموو بکوژەکان دەکەین.
چەتەکانی داعش رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر خەڵکی ئێزدی و ژنانی ئێزدیان دڕندانە کۆمەڵکوژ کرد، ژنانی ئێزدی لە چیای شەنگال سەرقاڵی بەڕێوەبردنی دوومەنی کۆنفرانسی ژنانن، لەبارەی ئەو کۆنفرانسەوە فەرماندەیی یەژاستاری شەنگال بە پەیامێک ئەو کۆنفرانسەی پیرۆزکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، کە ئێمە وەکوو بزوتنەوەی ژنان دەیان ساڵە تێکۆشان دەکەین، ئێمە وەکوو هێزی سەربازی ژنان لە کاتی کۆمەڵکوژیەکەدا شایەتحاڵی ئەو کارەساتە بووین، بۆیە تێکۆشان لە شەنگال گەورەترین ئەرکی سەر شانمانە، ئێمە نزیک بە دوو ساڵە لە چیای شەنگال تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەین.
لە درێژەی پەیامەکەی فەرماندەیی یەژاستاری شەنگالدا ئاماژە بۆ ئەوەشدراوە، ئەنجامی ئەو تێکۆشان و بەرخۆدانە بەردەوامانە بوو بە هۆی پێشکەوتنێکی بەهێز لە چیای شەنگال، زۆر بەواتا و پیرۆزە کە ژنان لە چیای شەنگال رێکخراوی تایبەت بەخۆیان هەیە و چالاکن، بۆیە بەڕێوەچوونی دووەمین کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی واتایەکی گەورەی هەیە، ئێمە بە بەرخۆدان و پێشەنگی ژنانی کورد بە گەیشتن بە ئازادی لێپرسینەوە لە هەموو بکوژەکان دەکەین.
لە کۆتایی راگەیەندراوی فەرماندەیی یەژاستاری شەنگالدا هاتوە، کە زۆر بەواتایە لە شارێک کە کۆمەڵکوژیەک بەو شێوەیە دڕندانەی لێ رووداوە، ئێستا کۆنفرانسی ژنان بەڕێوە دەچێت، بەو بۆنەیەوە ئێمە بەڕێوەچوونی دووەمین کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی لە هاوڵاتیانی چیای شەنگال پیرۆز دەکەین، ئێمە وەکوو هێزەکانی یەژاستار سوێند دەخۆین، تا کاتێک هەموو خاکی شەنگال، خەڵکی ئێزدی و ژنانی بەدیلگیراوی ئێزدی رزگار نەبن ئەرکەکان و بەرپرسیارەتیەکانمان جێبەجێ بکەین و بۆ ڕزگاری ژنان لە هەموو مەیدانەکاندا بەرخۆدانمان فراونتر بکەینەوە.
(ش ب)