"ڕۆستەم جودی دوای بینینی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەرکی بەڕاستینەی شۆڕش کرد"

13:34


رۆنیدا حاجی/ ژنها

دربەسیە – گولستان عوسمان خوشکی ڕۆستەم جودی لە ساڵرۆژی یادکردنەوەی شەهیدبوونی برا سەرکردەکەی، ڕایگەیاند: هەمیشە رۆڵی پێشەنگی گێراوە و لەناو بزوتنەوەی ئازادی کورد دا رۆستەم جودی خاوەن هەڵوێستێکی بە کاریگەر بوو.

گوڵستان عوسمان خوشکی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕۆستەم جودی، لە دوای مەراسیمی بیرهێنانەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. گولستان وتی: "ڕۆستەم کەسێکی رێزدار و مرۆڤ دۆست بوو، ئەوەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی هەر کەس خۆشی بوێت و نزیکی ببێتەوە و کەسێک بوو هەمیشە لەگەڵ دەوروبەری قسەی دەکرد، پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزی هەبوو."

گولستان لە بەردەوامی وتەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕۆستەم جودی کرد لەناو بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورددا، ناوبراو جەختی کردەو: "ڕۆستەم لەناو بنەماڵەیەکی وڵات پەروەردا مەزن بوو، کاتێک جموجۆڵی بزووتنەوەی ئازادی کورد دەستی پێکرد، ئەویش شۆڕشگێری هەڵبژارد، زانایەتی و پەیوەستبوونی بە شۆڕش و شەهیدان لە بەرزترین ئاستدا بوو. بەرخۆدانی زیندانی ئامەد کاری کردبووە سەر هەڤاڵ ڕۆستەم، ئەوەش بە هەڵوێستی و تێکۆشانیدا دیار بوو، بە تایبەتیش کاتێک لە شام چاوی بە رێبەر ئاپۆ کەوت زیاتر دەرکی بەڕاستینەی شۆڕش کرد. خاوەن باوەڕیەکی زۆر بە هێز بوو، بەو ڕۆحە گەنجەی هەیبوو بەشداری خەباتی شۆڕشگێری بوو. چۆن لەناو بزووتنەوەی ئازادی دا خاوەن کاریگەری و ڕۆڵی پێشەنگ بوو، بە هەمان شێوە شەهیدبوونی ئەویش بانگەوازیێک بوو بۆ گەلی کورد تا بەئەرکەکانیان هەڵسن."

گولستان عوسمان، لە کۆتایشدا وتی: "ژیانی ئازاد قوربانی گران بەهای دەوێت، ڕەنجی دەوێت، ئێمە لەسەر خاکێک هەنگاو دەنێین، کە خاکی شەهیدانە، بۆ خاوەنداریکردن لە ڕۆستەم و ڕۆحی سەرجەم شەهیدان تێدەکۆشین، ئەمڕۆ بەرەو بونیادنانی سیستەمی فیدراڵی دیموکراتی هەنگاو دەنێین، ئەوەش بە ڕەنج و خوێنی شەهیدان بەدیدێت.
(ش ب)