دوای ٧ ساڵ هێشتا بکوژانی جەیلان سزا نەدراون

13:49


ژنها

ئامەد – جەیلانی ١٢ ساڵان لە کاتی ئاژەڵەکانی دەلەوەڕاند بە تۆپی هاوەن کوژرا، بەڵام دوای ٧ ساڵ تێپەڕ بوون بەسەر ئەو تاوانە هێشتا بکوژانی سزانەدراون.

لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٠٩ لە شارۆچکەی لیجەی سەر بە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، کیژۆڵەیەکی تەمەن ١٢ ساڵان بەناوی جەیلان ئۆنکول کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بە هاوەنی سەربازانی تورکیا بە شێوەیەکی نامرۆڤانە جەستەی پارچە کرا، کەسوکاری جەیلان ڕادەگەیەنن، هێشتاش بکوژانی کچەکەیان دەستگیر نەکروان و ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان ماوەی ٧ ساڵە چاوەروانی دادپەروەری دەکەن."

لە ٤ی مانگی نیسانی ٢٠١٣دا دادوەری گشتی سەبارەت بەو کەسیە بە یاسای "خراپ بەکارهێنانی ئەرک" بڕیاری دا بەدواداچوونی دا، هەروەها دادوەری شاری ئامەد دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی جەیلان، دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و ڕایانگەیاند کە جەیلان بە هۆی بەرکەوتنی پارچەی گولەی هاوەن گیانی لەدەستداوە.

دوای ساڵێک لەو تاوانە، بەهۆی ئەوەی تاوانباران دەستگیر نەکران، کەیسەکەی لەلایەن پارێزەرانەوە ڕەوانەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کرا، بەڵام تا ئێستا بە هۆی ئەوەی بەڵگەی پێویست لەبەر دەستدانەی، کەیسەکە بەرەو ون بوون و تاوانیش بەرەو پەردەپۆش کردن دەچێت.

بنەماڵەی جەیلان، ناڕەزاین بەرامبەر بە پشتگوێخستنی کەیسەکە لە ئاستی نێونەتەوەییدا، ڕەفعەت ئۆنکول برای جەیلان ، لەو بارەیەوە وتی: "کاتێک چووین تەرمی جەیلانمان لە مەیتخانە وەرگرتەوە، پارچەکانی جەستەی جەیلان لەناو بەتانیەک دانرابوون و قسەی سەرجەم خانەوادەکەمانیان وەرگرت، دوای ئەوە تەرمە پارچە پارچەکراوەکەیان داینەوە. پاشان دایکم پارچە گۆشتەکانی جەیلانی خستە ناو دامێنی کراسەکەی و هاواری کرد کە دەستهەڵناگرین لە کەیسەکەت جەیلان. هەرچەن ئەوە ٧ ساڵ تێدەپەڕێت، بەڵام ئێمە بەردەوام بەدوای دادپەروەری و حەقی خۆمان دادەگەڕین."
(ش ب)