سەربازانی تورکیا تێکڕای ئەندامانی بنەماڵەیەک کۆمەڵکوژ دەکەن
14:18
ژنها
حەسەکە- دوای بریندار بوونی دایکە شاها، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوو شەو لەمەوبەر ئەندامانی خێزانەکەی بە دەستڕێژی گولــلەی سەربازانی تورکیا گیانیان لەدەستدا و خۆشی بەسەختی بریندار ببوو.
کاتێک شاها جەدان، کە خەڵکی گەڕەکی نەشوای شاری حەسەکەیە، لەگەڵ دوو منداڵ بە ناوەکانی خەلەف، تەمەن چوار ساڵ و شەهەد، تەمەن دوو ساڵ و چەند ئەندامێکی دیکەی بنەماڵەکەیان، دەیویست سنوری رۆژئاوای کوردستان بەرەو باکوری کوردستان تێپەڕ بکەن، کەوتنە بەر دەستڕێژی گولـلەی سەربازانی سوپای تورکیا، لە ئەنجامدا هەر دوو منداڵەکە گیانیان لەدەستدا و دایکە شاها جەدانیش بریندار بوو، هەروەها چوار کەسی تریش لە هەمان بنەماڵە گیانیان لە دەستدا، کە تەرمەکانیان لە دەستی سوپای تورکیادایە.
دوای هەوڵی دکتۆران نەتوانرا دایە شاها رزگار بکرێت و ئەمرۆ گیانی لەدەستدا.
بەو پێیەش، دوای گیان لەدەستدانی شاها تێکڕای ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە گیانیان لەدەستداوە.
(ش ب)