ژنانی ڕۆژئاوا، گەشبینن بە پەروەردەی فرە زمانی

10:07




ڕۆزا حسۆ/ ژنها

عامودێ – ژنانی رۆژئاوای کوردستان خۆشحاڵن بەدەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و رادەگەیەنن، کە فرە زمانی پڕۆژەیەکی سەرکەوتووتر پێشدەخات.

بەرامبەر بە سیستەمی پەروەردەی ڕژێمی بەعس، لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتی، لە ٢٥ی ئەیلول دەستی بە خوێندنی ساڵی نوێ کرد. تەنها مامۆستا و منداڵان دڵیان بەو پەروەردەیە خۆش نیە، بەڵکو کۆمەڵگا زۆر جۆشەوە پێشوازی لەو هەنگاوە مێژووییە دەکات، ژنانیش بە گەشبینەوە لە ئایندەی ڕۆڵەکانیان دەڕوانن، ژنانی شارۆچەکەی عامودە لەو بارەیەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

"دەوڵەمەندی کەلتوری گرنگە"

نێرگز حاجۆ لەو بارەیەوە وتی: "زۆر خۆشحاڵم بە کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان، بە تایبەتیش خوێندن بە زمانی دایک، هەنگاوێکی مەزنە، ئەوەی سەرنج ڕاکێشە خوێندنگەی بە زمانەکانی تریش هەن. بێ گومان دەوڵەمەندی کەلتورەکان زۆر گرنگە و پێشتریش لەو دەولەمەندیە بێ بەش کرابووین."

"شادمانی بەرووخساری خوێندکارانەوە دیاربوو"

عایشە ئیسماعیل، ژنێکیتری ئەو شارۆچکەیەیە، عایشە بە گەشبینیەوە وتی: "کاتێک کچەکەم دەبرد بۆ خوێندنگە، لە سەر ڕووخساریان شادومانی و خەندەی دڵخۆشی دەبینرا، هیوادارم ڕۆڵەکانمان لەو هەلە زێڕینە سودمەند بن، لە هەمووشی زیاتر پەروەردەی فرە زمانی جێگەی بایەخە."

لای خۆشیەوە مامۆستا بەیان هۆری، ئاماژەی بەوەدا کە خوێندکارانیش بە خواستی زۆرترەوە بەشداری ڕوویان لە خوێندنگاکان کردوە و زۆر سەرنجی وانەکانیان دەدەن. بابەتێکیتر کە مایەی خۆشحالیمانە، فرە زمانیە لەناو خوێندنی ڕۆژئاوای کورستان، سودی زۆری هەیە."
(ش ب)