نێرگز محمەدی بە ١٦ساڵ حوکم درا

12:54



ژنها

ناوەندی هەواڵ - لقی ٣٦ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران سزای ١٦ ساڵ زیندانی دادگای یەکەمینی نێرگز محەمەدی پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، نێرگس محەمەدی، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە یەکەمین دادگایی کردنیدا بە سەرۆکایەتی دادوەر سەواتی، بە تۆمەتی کۆبوونەوەو تێکدانی ئاسایشی وڵات سزای پێنج ساڵ و بە تۆمەتی پڕوپاگەندەی دژی دەوڵەت یەک ساڵ و بە تۆمەتی دامەزراندنی گروپی نایاسایی "لگام" - ئەنجومەنی هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان، سزای دە ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

سەبارەت بەم سزایە پارێزەرانی نێرگز محەمەدی ناڕەزایەتی دەربڕیوە.

لقی ٣٦ دادگای پێداچوونەوەی تاران ڕۆژی دوو شەممە ١٩ سپتامبەری ٢٠١٦ ی وەک ڕۆژی دادگایی کردنەکە ڕاگەیاندبوو. وا بڕیارە لەم دانیشتنەی دادگادا پارێزەرانی نێرگز محەمەدی بەڵگەی نوێ بەپێی داخوازی لقی ٣٥ دادگای پێداچوونەوە ئامادە بکەن و بیدەنە ڕاوێژکارانی ئەم لقە. بەڵام تەقی ڕەحمانی هاوژینی نێرگز محەمەدی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند بەر لەوەی بەڵگەنامەکان ئامادە بکرێن، دادی پێداچوونەوە بڕیارەکەی دەرکردووە.

ئەم لقەی دادگا هەروەها سەبارەت بە ماددەی ١٣٤ یاسای سزادانی ئیسلامی، بڕیاری دا کە سزاکەی جێبەجێ بکرێت.
(ش ب)