ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هەرێم ئاماری پێشێلكارییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی بڵاوکردەوە
21:35
ژنها
ناوەندی هەواڵ - ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، ئاماری پێشێلكارییه‌كانی خۆپیشداندانهكانی ڕۆژی ٢٧ ی ئه‌یلول بڵاوده‌كاته‌وه، وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هاوڵاتییان و چالاكان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، ئاماژه‌ی بهوهشكردوه خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی ٢٧ ی مانگ به شێوه‌یه‌كی شارستانی و مه‌ده‌نییانه به‌ڕێوه‌چوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه له خۆپیشداندانهكاندا، ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری تۆماركراون، له‌وانه‌ش هێرشكردنه سه‌ر تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووانی گردبونه‌وه‌كان، كه به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون، ئه‌گه‌ر هیچ تاوان و گومانێكیان له‌سه‌ر نییه، به‌زویی ئازاد بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاماژه به هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك كراوه كه دواتر به قژ و برۆ تاشین، ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر كراوه.
جێگەی ئاماژەیە لە ٢٧ ی ئەم مانگە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان و مامۆستایان دژ بە سیستەمی پاشەکەوت و دۆخی ناهەمواری هەرێم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام وێرای ئەوەی خۆپیشاندانەکان هێمنانە بوون، لە چەندین شوێن هاوڵاتیان و چالاکان ڕووبەڕووی هەڕەشە و بێڕێزپێکردن و دەستگیرکردن بوونەوە.
(ش ب)