سودەکانی گوڵی بەیبون لە پایزدا
21:38
ژنها
ناوەندی هەواڵ - گوڵە بەیبون یەكێكە لەو گوڵانەی بە مەبەستی چارەسەری چەندین كێشەی تەندروستی هەر لە كۆنەوە لە بواری پزیشكیدا بەكارهێنراوە، بەتایبەتیش بۆ سەرجەم ئەو نەخۆشی و هەڵامەتانەی لە وەرزی پایزدا بڵاو دەبنەوە بە هۆی باو سەرما وشکەکەی.
گوڵە بەیبون زیاتر پاش وشككردن و كوڵاندنی و لەڕێی خواردنەوەی ئاوەكەی یاخود هەڵمژینی هەڵمەكەی سودەكانی دەست لەش دەكەن.
ئەم گوڵە دەبێت هۆی زیادكردنی حەزی خواردن و نەهێشتنی سەرئێشە و بەهێزكردنی جگەر، هەروەها بەردی گورچیلە لەناو دەبات و سودی بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە بە دەست نەخۆشی ڕبۆوە دەناڵێن.
گوڵی بەیبون لە وەرزی پایزدا سودی زۆری هەیە:
خواردنەوەی چایی بەیبون لەوەرزی پایز گرنگی زۆری هەیە، بەتایبەتیش لە بەهێزکردنی بەرگری لەش.
گوڵە بەیبونی سروشتی سامانی نەهێشتنی ئازاری تێدایە، کە پێشنیار دەکرێت بۆ پشودانی ماسولکە لەکاتی گرژبونی و ئازاردا، کە زیاتر ئەو ئازارانەش لە سەرەتای وەرزی سەرمادا زیاد دەبن.
گوڵە بەیبون کاریگەریەکی باشی هەیە لە چارەسەری کێشەکانی هەرسکردندا، وەکو:ڕشانەوە،ئازاری سک،دڵە کزێ،کێشەی ڕیخۆڵە،سک ئاوسان، هەرس نەکردن و سەرجەم ئەو نەخۆشیانەی لەڕێگەی زیادبوونی ئیلتیهاباتەوە خۆیان دەردەکەن.
زەیتی گوڵە بەیبون یارمەتیدەرە بۆ نەرمکردنەوەی پێستی سوتاو،زیپکە،هەستیاری وە تەنانەت ئەگزیمایش، خۆشۆردن بە ئاوێک کە زەیتی ئەم گوڵەی تێدا بێت درەوشاوەتر و تازەتر و نەرمتر دەبێت و دەتپارێزێت لە وشکبوونی پێست.
گوڵە بەیبون یەكێكە لەو گوڵانەی كە بەشێوەیەكی بەرفراوان بۆ پاککردنەوەی پێستدا بەكاردەهێنرێت، چونكە ئەم گوڵە دەبێتە لابردنی پەڵە و زیپكەی سەرپێست و سپیكردنەوەی، هەر ئەمەش وایكردووە كە لە دروستكردنی كەلوپەلی جوانكاریدا بەكاربهێنرێت.
گەر سەر بە ئاوی گوڵە بەیبون بشۆرێت، ئەوا جگە لەوەی ڕەنگی قژ دەگۆڕێت، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژیش دەكات و تاڵەكانی بەهێزتر دەكات.
هەروەها ئەم گوڵە ژەهری لەش لەناو دەبات و سودی بۆ ئازاری پشت و جومگەكان هەیە، ئەمە جگە لەوەی سودی بۆ گەدە ڕیخۆڵە هەیە و چارەسەری سكچونی منداڵ و ئەو هەوكردنە دەكات كە توشی بۆرییەكانی میز دەبێت.
لەگەڵ ئەو سودانەشدا زۆر بەكارهێنانی گوڵە بەیبون و خواردنەوەی ئاوەكەی و هەڵمژینی هەڵمەكەی ڕەنگە زیانی تەندروستی بەدواوە بێت و، ببێتە هۆی گێژبون كەم توانایی.
(ش ب)