ژنان وەرزش دەبەنە سەر شەقام
09:51
ژنها
ئامەد - لە شاری ئامەد بۆ جاری دووەم فیستیڤاڵی وەرزشی سەر شەقام بەڕێوەچوو.
لەلایەن شارەوانی شاری ئامەد بۆ دووەمین جار فیستیڤاڵی وەرزشی تۆپی باسکەی سەرشەقام بەڕێوەچوو، ئەمساڵ بەبەشدار ١٤٤ وەرزشوان ئەنجامدرا و ١٠ تیپی وەرزشی ژنانیش بەشداریان تیا کردوە، ژنان دەڵێن وەرزش لە سەر شەقام ڕەنگێکی جیاوازی هەیە.
هێلین پۆلات یەکێک لە بەشداربوانی فیستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان خۆیان بە باشترین شێوە ئامادەکردوە، وتیشی: "لەسەر شەقام هاوکارمان دەبێت بۆ ئەوەی لە گۆرەپانی وەرزش باشتر یاری بکەین."
لای خۆشیەوە وەرزشوانێکیتر بەناوی زەینەب نوری وتی: "ئەم جۆرە بەرنامانە جەسارەتی زیاتر لای ژنان دروست دەکەن، دەبێت ژنان زیاتر بێنە ناو گۆڕەپانەکانی وەرزش، چونکە وەرزش بۆ ژنان زۆر گرنگە، ئێمەش وەک تیپی ژنان بە باشترین شێوە خۆمان بۆ سەرکەوتن ئامادەکردوە."
ئەم فیستیڤاڵە وەرزشیە تا ٢ ی مانگی ١٠ بەردەوام دەبێت.
(ش ب)