ئاتینا دائیمی چالاکی مافەکانی منداڵان بە ٧ ساڵ زیندانی سزا ردا

09:53




ژنها

ناوەندی هەواڵ - ئاتینا دائیمی لە دادگای سەرەتاییدا سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئاتینا دائیمی چالاکی مافەکانی منداڵان لە ئێران لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی کە سزای ٧ ساڵ زیندانی پەسەند کراوە. بەپێی وتەی دادگا ناوبراو بە تۆمەتی کۆبوونەوەو ئاژاوەگێڕی بە پێنج ساڵ زیندانی و هەروەها بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران بە ٢ ساڵ زیندان سزا دراوە.

ئاتینا دائیمی لە مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٤ دەستگیرکرا. ناوبراو بە بیانووی وەک "بێ ڕێزی بە ڕێبەرایەتی"، "سوکایەتی بە پیرۆزیەکان". "کۆبوونەوەو ئاژاوەگێڕی بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات" و "شاردنەوەی بەڵگەکانی تاوان" تۆمەتبار کرابوو.

بەرپرسانی ئاسایشی لەکاتی دەستگیرکردنی ئاتینا دائیمی ڕایانگەیاند :"چالاکی لە تۆڕە ئینتەرنێتیەکاندا زۆر بووە".
(ش ب)