ژنانی پۆلۆنیا بۆ مافی کورتاج دەست مانگرتنی سەرتاسەری دەکەن
18:55
تشرینی یەکەم
2
/ 2016
ژنها
ناوەندی هەواڵ – بڕیارە سبەی کرێکارانی ژن لەوڵاتی پۆڵۆنیا مانگرتنی سەرتاسەری دژ بە قەدەغەی سەر کورتاجی ژنان ڕابگەیەنن.
لە وڵاتی پۆلۆلۆنیا کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە، چالاکیەکانی دژ بە قەدەغە کردنی کورتاجی ژنان بەردەوام دەکەن.
ژنانی کرێکاری ئەو وڵاتە کە کورتاجیان لێ قەدەغە کراوە، سبەی دەست بە مانگرتنی سەرتاسەری دەکەن. لەو وڵاتە مافی ژنان بۆ کورتاج کردن، سنوردار، تەنانەت مافی کورتاج بە ئەو ژنانەش نادرێت کە ڕووبەڕووی دەستدرێژی و توندوتژی ڕەگەزی دەبنەوە.
بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر ئەو دۆخە،بڕیارە سبەی دووشمە لە ٦٠ شاری ئەو وڵاتە دەست بە چالاکی مانگرتن بکرێت.
(ش ب)