رژاک: دەسەڵات بەرپرسیارە لە کوشتنی ژنان
19:07
ژنها
سلێمانی - ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ئیدانەی کوشتنی ئەو ژنەی کرد، کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە کوژراوەی دۆزرایەوە.
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، کوشتنی ئەو ژنەیان شەرمەزار کرد، کە دایکی دوو منداڵە و دوێنێ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، کە پێنج فیشەک بە جەستەیەوە بووە، ڕایانگەیاند، کە بۆ بەرەنگاربونەوە لە دژی توندوتیژی پێویسته ژنان زیاتر خۆیان به رێکخستن بکه‌ن.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە شارۆچکەی قەڵادزێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کوشتنی ئەو ژنەیان شەرمەزار کرد، کە دایکی دوو منداڵە و دوێنێ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، کە پێنج فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
رۆژی 30/9/2016 ژنێکى ته‌مه‌ن 19 ساڵان به ناوى (ر.ح) که دوو مناڵیشى هه‌یه و دانیشتوى شاره‌دێى هه‌ڵشۆى سه‌ر به قه‌زاى پشده‌ر بووە، که ئاسه‌وارى 5 فیشه‌ک به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووە، له لایه‌ن پۆلیسى پشده‌ره‌وه تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
باڵا عومەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان رژاک لە ئیدارەی ڕاپەڕین، لێدوانی رژاکی خوێندەوە و ڕایگه‌یاند: له کاتێکدا له باشورى کوردستان به هۆى سیاسه‌تى چه‌وتى ده‌سه‌ڵاته پیاوسالارییهکهیهوه، ته‌واوى کۆمه‌ڵگاى خستۆته قه‌یران و ده‌ردى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و سیاسییه‌وه، به‌و هۆیه‌وه ژیانى خێزان و تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگاى به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یى و گۆشه‌گیری و دابڕانى کۆمه‌ڵایه‌تى بردووه، له‌م ڕووه‌شه‌وه ژنان و گه‌نجان قوربانى هه‌ره به‌رچاون، رۆژ نییه کوشتن یا خود سوتاندن نه‌بێته چاره‌نووسى ژنێک یا گه‌نجێکى خێر له خۆنهدیوى ئه‌م هه‌رێمه.
باڵا عومەر، وتیشی: ئێمه وه‌ک رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان (ڕژاک) کوشتنى ژنان له‌ژێر هه‌ر بڕوبیانوویهکى ناموسپهرهستیدا به توندى شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، له هه‌مان کاتدا بێده‌نگى ده‌سه‌ڵات و رێکخراوه‌کانى ژنان و مافى مرۆڤ له به‌رامبه‌ر ئه‌و رهشهکوژییهى ژناندا وه‌ک خۆدزینه‌وه ده‌بینین له به‌رپرسیارێتى و هۆکاریشه بۆ بره‌ودان به‌و دیارده له باشورى کوردستان.
هەروەها راشیانگەیاند: بۆ رزگاربوون له سوکایه‌تى و کوشتن و توندوتیژییه‌ى دژ به ژنان، کە هه‌ر رۆژه له شار و گوندێک دووباره ده‌بێته‌وه، پێویسته ژنان خۆیان له په‌رش و بڵاوى رزگار بکه‌ن و خۆیان به رێکخستن بکه‌ن و ڕووبه‌رووى سته‌مى کۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵاته پیاو سالارییه گه‌نده‌ڵ و کۆنهپهرهستیهکانیان ببینه‌وه و ئه‌زموون له ژنانى ناو تێکۆشانى ئازادى کۆمه‌ڵگا وه‌ربگرین، که ئه‌مڕۆ بۆ ئازادى و ژیانێکى به که‌رامه‌ت و شکۆدار بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کى ئازاد و یه‌کسان تێکۆشان ده‌که‌ن.
له کۆتایدا به دروشمى (نه‌فره‌ت له بکوژانى ژنان، ژن ژیان ئازادى) کۆتای‌یان به لێدوانه‌که‌یان هێنا.
(ش ب)