ئەمریکا و رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ داوای ئازادکردنی نێرگز محەمەدی دەکەن

09:51


ژنها

ناوەندی هەواڵ - لە درێژەی کاردانەوەکان لە دژی سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر چالاکی مافی مرۆڤ نێرگس محەمەدی، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا و هیومەن رایتس واچ، ناڕەزایەتیان نیشان دا و حکومەکەیان بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم دا.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا مارک تونەر لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند: نابێت هیچ کەسێک لەبەر ناڕەزایەتی مەدەنیانە زیندانی بکرێت و سەپاندنی ١٦ ساڵ زیندان بەسەر ئەو گیراوەدا ناعادلانەیە.

لەلایەکی دیکەوە شەممە سارا لی ویتسۆن سەرۆک رێکخراوی هیومەن رایتس واچ لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو سزایە، داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد دەست بە هەوڵدان بکات.

هەروەها لە رۆژانی رابردوودا پەیامنێرانی بێسنوور سەبارەت بە بڕینی دەنگی ئازاد لە ئێران، ناڕەزاییەتی نیشان دا.

جێگای ئاماژەیە زیندانیی سیاسی نێرگز محەمەدی لەلایەن دادگای رژێمی ئێرانەوە ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستاش لە زیندانی ئەوینی تاران راگیراوە.
(ش ب)