مانگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک
09:53
ژنها
ناوەندی هەواڵ – مانگی ئۆکتۆبەر لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە وەک مانگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک دیار کراوە، شێرپەنجەی مەمکە کە زیاتر ژنان توشی دەبن، ئەگەر ژنان هەر زوو بەرەنگاری ببنەوە ژیانیان ناخاتە مەترسی.
مانگی ئۆکتۆبەر لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە وەک مانگی بەرەنگار بوونەوەی شێرپەنجەی مەمک دیار کراوە، لە ٢٦ ی مانگیش قردێلەی پەمەیی سەرنج ڕادەکشرێتە سەر هۆشیاری لەسەر ئەو نەخۆشیە و گرنگی ئەم مانگە.
شێرپەنجەی مەمک لە دوای شێرپەنجەی سیەکان بەیەکەمین شێرپەنجە دادەنرێت، کە ژنان توشی دەبن. بە گوێرەی لێتوێژینەوەکان لە هەر ٢٥ ژنی توش بوو بەو نەخۆشیە یەکیان گیان لەدەست دەدات.
هەر بە گوێرەی ئەو لێتوێژینەوەیە، بە ڕێگەی مانۆگرافیا دەتوانرێت ڕێگری لە ئاستی مەترسیداری شێرپەنجەی مەمک بکرێت و لە سەدا٧٠٪ ی مەترسی مردن کەم دەکاتەوە.
نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک:
- گرێی مەمک ، کە بەتەواوی جیایە لە گرێ ئاسایی یەکانی مەمک.
- گۆڕانی شێوەو قەبارەی مەمک.
-ئەستور بوونی بەشێک لە پێستی مەمک و قۆڵتبوونی بە شێوەیەک کە لە بەرگی پرتەقاڵ دەچێت
- ئەستور بوونی بەشێک لە پێستی.
-هاتنی پەڵەی سور و سوربونەوەی مەمک.
-چونە دواوەی گۆی مەمک.
-هاتنی شلە لە گۆی مەمک بێ ئەوەی ڕایبگوشیت یان بمژرێت.
-هاتنی گرێ لە هەنگل و بن باڵ.
شێرپەنجەی مەمک ئەگەر لە قۆناغە سەرەتاییەکان نەدۆزرایەوە، تەشەنە دەکات بۆ گرێ لیمفاویەکانی هەنگڵ و بۆ ئەندامەکانی تری لەش وەکو ئێسقان و بڕبڕاگە و سییەکان و جگەر ودەماغ.
(ش ب)