ڕێپێوانی ژنانی شارەوانیەکان بۆ ئازادی ئۆجالان
10:02
تشرینی یەکەم
4
/ 2016
ژنها
قامیشلۆ- ئەو ژنانەی لە شارەوانیەکانی کانتۆنی جزیرە کار دەکەن، بە ئامانجی شەرمەزار کردنی بەردەوامی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و داگیرکاری سەر شارەوانیەکانی باکوری کوردستان، ڕێپێوانێکی درێژیان ئەنجامدا.
ژنان لە گوندی هیمۆی شاری قامیشلۆ، بەدەم وتنەوەی دروشم و لە بەرکردنی تیشێرتی سپی کە لەسەری نوسرابوو(ئازادی بۆ ئۆجالان)، دەستیان بە ڕێپێوان کرد و تا شارۆچکەی عامودێ و بریارە لەوێش لێدوانێک ڕابگەیەنن.
(ش ب)