دایکانی کەمپی مەخمور: پلانگێری ٩ی ئۆکتۆبەر هێشتاش بەردەوامە

09:28

ژنها

هەولێر – دایکانی کامپی پەنابەرانی مەخمور ناسراو بە(رۆستەم جودی) لە ١٨ مین ساڵڕۆژی پلانگێری نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکەدا داوا دەکەن هەرچی زووە کۆتایی بە پلانگێری بهێنرێت و راشدەگەیەنن، لە کەسێتی ئۆجالان لە سەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ ٩ی ئۆکتۆبەر، ١٨ ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پلانگێری نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، کە لەئەنجامدا لە ١٥شوباتی بە پلانێکی هاوبەشی دەوڵەتە زلهێزەکاندا ئۆجالان بە دیلگیراو تا ئێستا لە ژووری تاکەکەسی ئیمڕاڵی ڕادەگیرێت.

لە هەر ساڵێکدا گەلی کورد بە خاوەنداری کردن و ناڕەزاییەتی دەربڕین، ئەو ڕۆژە ئیدانە دەکەن. دایکانی کامپی مەخمور کە زیاتر لە ٢٠ساڵە بە هۆی گوشار و زوڵمی دەوڵەتی تورکیا کۆچی باشوری کوردستانیان کردوە، ڕادەگەیەنن کە کاتێک پلانگێری دەستی پێکرد ژیانیان سەروبن بووە.

حەلیمە محەمەد یەکێک لەو دایکانەیە وتی: "لە ساڵی ١٩٩٤ بە هۆی زوڵمی دەوڵەت دووچاری کۆچبەری بووینەوە، چوار هەوارمان گۆڕی، ژیانمان لەو پەڕی زەحمەتی دەگوزرا. تا لە ساڵی ١٩٨٨دا پلانگێری دەستی پێکرد، دوای ئەوە دۆخی ژیانمان زیاتر زەحەمەتی بەخۆیەوە دیت، چونکە ئەو رێبەری نەتەوەییمان بوو، ئەو ڕێنیشاندەرمان بوو."

حەلیمە جەختیشی کردەوە: "ڕێبەر ئاپۆ بە بە جیاوازی تێکۆشانی بۆ سەرجەم گەل و پێکهاتەکان دەکرد لەناوچەکەدا. لە ساڵڕۆژی ئەو پلانگێریەدا جارێکیتر ئیدانەی هەموو ئەو هێزانە دەکەین کە بەشداریان تێدا کردوە. لێرەوە دیسان داوا دەکەین کە کۆتایی بە پلانگێری بێت، داوای ئازادی رێبەر ئاپۆ دەکەین."

هەروەها دایە خانم لەسەر ئەو بابەتە وتی: "لە کاتی دەستپێکردنی پلانگێری سەر ڕێبەر ئاپۆدا، ئێمە وەک گەلی کورد ڕووبەڕووی زەحمەتی زۆر بووینەوە، ئێستاش ماوەی دوو ساڵە گۆشەگیریەکی توند بەسەر ڕێبەر ئاپۆ داسەپێنراوە، جارێکیتر وەک دایکانی کامپی شەهید ڕۆستەم ئیدانەی پلانگێری ٩ی ئۆکتۆبەر ئیدانە دەکەین، بۆ کۆتایی هێنان بە پلانگێری، پەرە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین."

(ش ب)