ژنێکی تەمەن سی ساڵ لە سەر شەقامێکی تاران هەوڵی خۆ کوشتن دەدات

14:58

ژنها

ناوەندی هەواڵ – لە سەر شەقامێکی سەرەکی شاری تاران، ژنێک گڕی لەجەستەی خۆی بەردا.

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری خوێندکارانی ئێران، ئەم ژنە لەکاتژمێر ١٠و ٣٠ خوولەکی بەیانی ڕۆژی شەممە لە شەقامی " ولیعصر" شاری تاران بە بەنزین هەولی خۆ کوشتن دەدات و خەڵکی سەر شەقامەکە فریای دەکەون.

دەوتری دەموچاو و دەستی ئەو ژنە زۆر سوتاوە ئێستا لە نەخۆشخانەی تارانە. تا ئێستاش هۆکاری ئەو خۆی سووتاندنە ڕوون نە بۆتەوە.

ئەوە لە کاتێک دایە کە ڕێژەی خۆ کووشتن لە مانگەکانی ڕابردوو لە ئێران دا بەرز بۆتەوە، زانیاریەکان ڕوونی دەکەنەوە کە لە هەر ١٠٠ هەزار ٦ کەس لە ساڵ دا بە هۆی خۆکوژی گیانی خۆی لەدەست دەدەن، خۆ کووشتنی ژنان بە تایبەت لەناو ئەو ژنانەی تازە هاوسەرگیریان کردوە و ژنانی بێ ئێش زۆرترە. " اورژانس اجتماعی" ئێران ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند لە ١٢٦٧ پەوەندی تەلەفوونی کە لە پەیوەندی لەگەل خۆکوژی لەگەڵ ئەو سەنتەرە گیراوە، ٨٠٠ کەیس پەیوەندی دار بە ژنان و ٤٦٠ کەیس پەیوەندی دار بە پیاوان بووە.

(ش ب)