باشوری کوردستان هەژدەمین ساڵڕۆژی پلانگێری نێودەوڵەتی ئیدانە دەکات

09:28

ژنها


سلێمانی - هەژدەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی ئۆکتۆبەر، بە چەندین چالاکی لە باشوری کوردستان شەرمەزار کرا.


دوێنێ لە باشوری کورستان، بە چەندین چالاکی جۆربەجۆر پلانگێری ٩ی ئۆکتۆبەری نێودەوڵەتی، کە لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بەڕێوەچوو شەرمەزار کرا.

سلێمانی

کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆی دوێنێ ٩ی ئۆکتۆبەر، لە شاری سلێمانی بە پێشەنگی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و بە بەشداری سەتان هاوڵاتی لە شاری سلێمانی، پیلانگێڕیی ٩ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٨ شەرمەزار کرا.

سەرەتا لە شەقامی سەهۆڵەکە بەشداربووان کۆبوونەوە و هەتا پارکی نالی رێپێوانیان کرد و لە رێپێوانەکەدا وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و چەند دروشمێکیان بەرز کردەوە، لە دروشمەکاندا پیلانگێڕیی ٩ی ئۆکتۆبەر شەرمەزار کرا، لە کاتی رێپێوانەکەشدا دروشمەکانی (بێ سەرۆک ژیانی نابێ)، (بە گیان، بە خوێن، ئێمە لەگەڵتین ئەی سەرۆک)، (دوژمنمان باش بزانە، ئاپۆ هێڵی سوورمانە) بە دەنگی بەرز وترانەوە.

دوای گەیشتنیان بۆ پارکی نالی، بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵەی مەدەنی خوێندرایەوە و بە درێژی باسی پیلانگێرییەکەی سەر رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرا.

سەنگەسەر

بە رێپێوانێک لە شارەدێی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕینیش، پیلانگێڕیی ٩ی ئۆکتۆبەر شەرمەزار کرا.

دوای نیوەڕۆی دوێنێ، لە شارەدێی سەنگەسەر بە بەىشداری هەر یەكە لە تەڤگەری ئازادی، پەیەدە، گەنجانی وڵاتپارێز، رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان، چەندین چالاكانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان، بە رێپێوانێك بەرەو قەندیل پیلانگێری 9ی ئۆكتۆبەر شەرمەزار كرا.


مەخمور

هاوکات هەر دوێنێ لە کامپی پەنابەرانی مەخمور (ناسراو بە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی)بە بەشداری هەزاران خوێندکاران و دانیشتوانی کامپەکە رێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پیلانگێڕییە بەڕێوە چوو.


(ش ب)