ئێران، داهاتی پیاوان ٦ بەرامبەر ژنانە

09:40

ژنها

ناوەندی هەواڵ – کۆمەڵەی ئابوری جیهان لە لێکۆڵینەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ١٤٢ وڵاتی جیهاندا ڕێژەی بەشداری کردنی ژنان لە کەیایەی ئابوریدا لە ١٨% دایە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی جیهانی جیاوازی ڕەگەزی (The Global Gender Gap Report)کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەن کۆمەڵی ئابووری جهانی پێناسە کراو وەک پێوەرێک بۆ لێکۆڵینەوە جیاوازی ڕەگەزی لە سەرانسەری جیهان کەڵکی لێ وەرگیرا. هەر وەها ڕاپۆڕتی" ژنان، یاسا و بازاڕی کار" کە لە لایەن بانکی جیهانی بڵاو کراوەتەوە هەڵسەنگاندنی وڵاتەکان لە بواری جیاوازی ڕەگەزی دەکات.

بە پێی وتارێک کە " سەعیده شەفیعی" توێژەری ئابوری لە سەر ئەم ڕاپۆڕتانە نوسیوێتی، باس لەوە دەکات کە لە نێوان ١٤٢ وڵاتی جیهان، ئێران لە بواری ڕەخساندنی دەرفەتی ئابوری لە پلەی ١٤١ دایه.

هەروەها بە پێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵی جیهانی ئابوری، ڕێژەی بەشداری ژنان لە ئێران ١٨% کە لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ وڵاتانی هاوشێوەی خۆی (داهاتی مامناوەند بەرەو سەرێ) زۆر لە خوارتره. لە سەر ئەو بنەمایەی مامناوەندی داهاتی ژنانی ئێرانی لە ساڵ دا، ٤ هەزار و ٧٨٧ دۆلارە. لە کاتێک دا پیاوانی ئێرانی ساڵانە ٢٧ هەزار و ٧٤٤ دۆلار داهاتیان هەیە. هەر وەها ئێران لە بواری بەهێز کردنی ڕامیاری و سیاسی ژنان، پێگەیەکی باشی نیە و بە پێی پێوەری بەشداری ژنان لە پەرلەمان لە پلەی ١٣٩ دایە.

ڕاپۆڕتی کۆمەڵی جیهانی ئابووری و بانکی جیهانی، باس له‌ وه‌ ده‌کات جیاوازی نێوان ڕەگەزی پیاو و ژن لە ساڵانی ڕابردوو لە وڵاتەکانی تر کەمتر بووە. بەڵام ئەو بارودۆخە لە ئێران نەتەنیا باشتر نەبووە، بەڵکو بەرەو خەراپتر بوون چووە. ئەو جیاوازیە لە گۆڕەپانی ئابووری و سیاسی زیاترە و لە گۆڕەپانی پەروەردەیی و تەندرووستی کەمترە.

(ش ب)