لە ڕۆژهەڵاتی کورستان دوو ژن دەبنە قوربانی

14:22

ژنها

ناوەندی هەواڵ - لە رۆژهەڵاتی کورستان لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لە دەست دەدەن.

بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەمە ۱٨ی ڕەزبەرکچێکی ۲۱ ساڵان لە گەورە دێی سونەتە سەر بەشارستانی سەقز بە هۆکارێکی نادیار ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە پاش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە دەکرێت بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لە دەست دەدات.

لە لایەکی ترەوە ڕۆژی ۱۷ ی ڕەزبەر ژنێکی ٤۲ ساڵان کە خاوەنی دوو منداڵ بوە لە گەڕەکی ئاساوڵه‌ سەر بە ناوچەی نایسەری شار سنە لە ڕێگەی بە هەوڵواسراوی دۆزراوەتەوە.

هەرچەند دەوترێت زۆر بەی ڕووداوەکنی کوژران و سوتاندی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی خۆکوژیەوەن بەلام بەدواداچوونێکی باش بۆ کەیسی ئەو قوربانیانە ناکرێت.

کێشە هەڵاوەسرا و کەڵەک بووەکانی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت بۆ ژنانی کورد ئاکامی پەرەسەندن و پەراوێز خستنی خواست و ئیرادەی ژنانە کە کۆماری ئیسلامی لە درێژەی سیاسەت و بەرنامەکانیدا پەیڕەوی دەکات.

(ش ب)