پێش ئەوەی مامۆستا بین دەبێت دایک بین

14:09

ژنها

هەولێر – لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم سەر بە شارۆچکەی مەخمور وێرای ئەوەی خوێندنی ئەمساڵ دەستی پێکردوە پێنج باخچەی ساوایانیش کراونەتەوە.

مامۆستا ژیان مامۆستای باخچەی ساوایانی شەهید چیچەک لەسەر چۆنێتی کاروخەباتەکانیان بۆ ئاژانسەکەمان دوا.

مامۆستا ژیان سەرەتا ڕایگەیاند کە پێنج باخچەی ساوایان لە کامپی شەهید ڕۆستەم هەن و هەر یەک زیاتر لە ٤٠ منداڵ لە خۆ دەگرێت و حەفتەیەک لەمەوبەر دەستیان بە کارەکانیان کردوە.

ناوبراو وتی: "خوێندگەی دایک بناغەی فێربوونی منداڵانە بۆ سەرجەم قۆناغەکانیتری خوێندن، بۆیە لێرەوە گرنگی زۆر بە منداڵان دەدەین، بەر لەوەی مامۆستا بین وەک دایک هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەین، چونکە هەندێک منداڵ هەن لەماڵ دەرنەچوونە دەترسن، نازانن بۆچی هاتونەتە ئێرە، بۆیە لەماوەی ئەو حەفتەیە فێری هاتن و چوون و رێگا و پاکوخاوێنی و کات و شوێنمان کردوون."

مامۆستا ژیان لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ئیتر دەست دەکەن بە وتنەوەی وانەکانیان و وتیشی: "سەرتا دەوروبەریان پێدەناسێنین، پاشان نرخە نەتەوەیی و پیرۆزیەکانمان، چۆنێتی هەڵسوکەوت کردن، مامەڵە کردن و ...هتد.

(ش ب)