بە سمینارێک ژنان لە دیاریدەی خەتەنەی مێینە هۆشیار دەکرێنەوە

09:37

ژنها

کەلار - رێكخراوی وادی ئەڵمانی، بە هاوكاریی رێكخراوی رژاك، لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، سیمینارێكی بۆ ژمارەیەك ژن سازكرد، بەمەبەستی هۆشیاریدان لەسەر زیانەكانی خەتەنەكردنی مێینە.

دوا نیوەڕۆی دوێنێ چوار شەممە، رێكخراوی وادی ئەڵمانی بە هاوكاریی رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان رژاك، لە بارەگای تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، سیمینارێكی سازكرد بۆ ژمارەیەك ژن، بەمەبەستی ناساندنی یاسای ژمارە ٨ی توندوتیژی خێزانی و پێدانی هۆشیاریی بە ژنان لەسەر زیانەكانی خەتەنەكردنی مێینە.

خەتەنە کردنی مێینە، بریتیە لە بڕینی پاڕچەیەک لە ئەندامی مێینەی کچان لە تەمەنی منداڵیەوە، ئەو کردارە کە پەیوەستە بە دابونەریتی کۆنەپەرستیەوە چەندین زیانی تەندروستی و دەروونی بە ژنان دەگەیەنێت.

هەرچەند بە گوێرەی یاسای ئەو دیاردەیەی قەدەغەش کراوە بەڵام هێشتاش لە کوردستان بەردەوامە و زیاتر بە شێوەیەکی نهێنی ئەنجام دەدرێت.

(ش ب)