ئالبێرتا: بە خۆشحاڵیەوە گەڕامەوە بۆ ڕۆژئاوا
14:22
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ئالبرێتای ١٩ ساڵان وازی لە ژیانی ئاسایی خۆی هێناوە بۆ ئەوەی دژ بە چەتاکانی داعش شەڕ بکات لە سوریا و ڕۆژئاوای کورستان.
ناوی تەواوی شایلین جەبزە و خەڵکی ویلایەتی تەکساسە، لە سەر پەڕەی کەسی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕایگەیاندوە: بۆ جاری دووەمە دەچمە رۆژئاوا، ئەو هەرێمەی لە ژێر کۆنترۆڵی کورد دایە و هێزی ژنانی لێیە، هەرچەند پێشتر هیچ ئەزمونێکی شەڕم نەبوو، بەڵام دوای خوێندنی خۆم تەواو کرد چووم بۆ ئەوەی دژی داعش شەڕ بکەم.
ئێستا نوێنەرایەتی کچانی وڵاتەکەی دەکات لەناو گەرمترین گۆڕەپانی شەڕ لە بەرامبەر دووژمنانی مرۆڤایەتی داعش و ڕادەگەیەنێت بۆ جاری دووەم بە خۆشحاڵیەوە گەڕامەوە ڕۆژئاوا.
ئالبێرتا، ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ناو شەڕڤانانی یەپەژەدا لە خولێکی پەروەردەدایە بۆ ئەوەی بچێتە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ.
جێگەی ئاماژەیە ژمارەیەک زۆر شەڕڤانانی بیانی لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگەی خۆیان گرتوە لەناو ڕیزەکانی شەڕڤانان، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە شۆڕشی ڕۆژئاوای کورستان چەندە بۆتە هیوای گەلانی تر بەتایبەتیش ژنان.
(ش ب)