ژنان پێشەنگن لە پاراستنی ڕەسەنایەتی
11:17
ژنها
هەولێر - ژنانی کورد هەمیشە لە پاراستنی کەلتوری ڕەسەن پێشەنگیان کردوە، دروست کردنی نان بە تەندرو یان (تەنور) یەکێک لەو کەلتورە ڕەسەنانەیە کە تا ئێستاش لە سەردەستی دایکانی کورد پارێزراوە.
بەتایبەتیشی لە باکور و ڕۆژئاوای کوردستان هێشتاش ژنان بە تەندور نان دەکەن، لە کامپی پەنابەرانی مەخمور کە هاوڵاتیانی باکوری کوردستاننی لێ نیشتەجێ بووە، رۆژانە ژنان کۆلێرەی گەرم بە تەندور دروست دەکەن.
دایە نورێ یەکێک لەو ژنانەیە کە ڕۆژانە بۆ خێزانەکەی کۆلێرەی تەندور دروست دەکات. لەکاتی نانی دەپێژا وتی: ئێمە ڕۆژانە نان کۆلێرە دروست دەکەین، چونکە تامێکی خۆشی هەیەوە رەنجی دەستی خۆمانە.
هەروەها دایە ڕێزبار ژنێکیترە ئەویش باس لەوە دەکات کە ئەو کەلتورە لە دێر زەمانەوە ماوەتەوە و وتیشی: لە هەرێمەکەمان لە باکوری کوردستان، زیاتر بە تەندرو نان دروست دەکرێت، لە باشور زیاتر نانی ساج. بەڵام نانی تەندور خۆشترە، بەتامە.
وتیشی: رۆژانە کۆلێرەی گەرم دروست دەکەن، بۆنی ڕەنج و ماندووبونی لێدێت، ئێستا خەریکە کەلتوری تەندور لەناو دەچێت، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە پاراستنی ڕەسەنایەتی خۆمان، چونکە ئەوەی بۆمان بمێنێتەوە هەر بەرهەمی دەستی خۆمانە.
(ش ب)