بەندکراوانی ئێران: بەرەو مردنێکی بێدەنگ دەڕۆین

12:10

ژنها

ناوەندی هەواڵ - بەندکراوانی زیندانی 'رجایی شهر' رادەگەیەنن، دۆخی ناو گروتخانە گیراوان بەرەو مردنێکی بێ دەنگ دەبات.

بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری ڕادیۆ زەمانە، کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی عەقیدەتی بەندی چواری گرتوخانەی ڕەجایی شهری کەرەج لە نامەیەک کە بۆ عاسمە جیهانگیر هەواڵنێری تایبەتی شورای مافی مرۆڤی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر دۆسیەی ئێران ڕێکخرای لێبوردنی نێو نەتەوەیی و چاودێری مافی مرۆڤ نووسیویانە باسیان لە بارودۆخی نالەباری بەندیخانە کردووە وە سەبارەت بە دابین نەکردنی پێداویستیە سەرەکی و گرینگەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

لەو نامەیە دا ئاماژە بەوە دراوە کە بەرپرسانی گرتوخانە بەردەوام یاسای پەسەند کراوی ڕیکخراوەی گرتوخانەکان پێشێل دەکەن، ئەوەش بۆتە هۆی نالەباری دۆخی تەندروستی گیراوان. قەیرانی دەرمان و خزمەتگوزاری تەندروستی لە ناو نەخوشخانەی گرتوخانە دا هەیە. لە زۆربەی کاتەکان گیراون پێویستە لە لایەن بنەماڵە و یان بە پارەی خۆیان دەرمان لە دەرەوەی زیندان بکڕن ئەوە لەکاتێک دایە کە بە پێی یاسا، دابینکردنی پێداویستی پزشکی و خزمەتگوزاری تەندروستی لە ئەستۆی گرتوخانەکاندایە. هەروەها کادری نەخۆشخانەی ناو گرتوخانە خاوەن ئەزموونی پزیشکی نین و لە دەستنیشان کردن و تیامارکردنی بچوکترین کێشەی تەندروستی بێزارن.

لەو نامەیە دا باس لەوە دەکرێت کە دەرمانی خراپ و گرنگی نەدان بە دۆخی تەندروستی گیراون بۆتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە گیراون وەک "موحسین دوکمەچی، شاڕوخ زەمانی، مەنسوور ڕادپوور، ئەفشین ئۆسانلو، عەلی ڕەزاکەرەمی خەیر ئابادی و مەهدی زاڵیە گیانیان لەدەست بدەن.

هەروەها باسی نەبوونی دەرفەتی ناو گرتوخانە وەک ئاوی گەرم بۆ ناو حەمامەکان کردووە کە تەنانەت لە وەرزی زستان دا ناچارن ئاوی سارد بەکار بێنن.لە لایەکیترەوە ئەو نامەیە ئاماژە بە بارودۆخی نالەباری خواردنی زیندان دەکات کە هەم گونجاو نین هەم کەمە زۆربەی کاتەکان گیراوان برسی دەمێنن، تەنانەت لە چێشتخانەی گرتوخانەدا پاکوخاوێنی ناپارێزن خواردنی کۆن بە کار دێنن کە زۆر جار بۆتەهۆی ژەهراوی بوونی گیراوان.

جگە لەم بابەتانەی کە ئاماژە کران مژارێکی تر کە لەو نامەیە دا هاتۆ ئەمە بە پێی یاسا هەرچەشنە بێ ڕێزی، قسەی سووک، بە گیراوان سزای هەیە بەڵام زۆربەی کات گیراونی سیاسی ڕووبەرووی ئەو جۆرە مامەڵانە دەبنەوە. ڕەمەزان کەمال ئەحمەد گیراوی کوردی ڕۆژئاوا بە هۆی وەی کە بە گۆپاڵ لەسەری درا ماوەی هەڤتەیەک لە کۆما دا بووە.

(ش ب)