تێکۆشانی ژنانی کورد لە لوبنان تاوتوێکرا
10:07
ژنها
ناوەندی هەواڵ - شەوی رابردوو لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دلار درک، نوێنەرایەتی تەڤگەری نێودەوڵەتی ژنانی کورد و مەرال چیچەک، نوێنەری ناوەندی پەیوەندیەکانی ژنان کورد- رەپاک، بەشداری پانێلێک لەسەر کۆنفیدرالیزیمی دیموکراتی و شۆڕشی رۆژئاوا بوون.
لە چوارچێوەی پانێلەکەدا، مەرال چیچەک شەڕی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەک شەڕی سێیەمی جیهانی بەناوکردو رایگەیاند، کە مۆدرێرنیتەی سەرمایەداری ماوەی دووسەد ساڵە هەوڵدەدات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قۆرخ بکات، هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا نەژادپەرستی و دەوەڵەت-نەتەوەی وەک دوو ئامێری سەرەکی بۆ مۆدێرینتەی کاپیتالیستی ناساند، هەروەها باسی لە پەیوەندیەکانی نەژادپەرستی و رەگەزپەرستی کرد، لە کۆتایی قسەکانیشیدا کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی وەک ئاڵتەرانتیڤێک بۆ دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەراست بەناوکرد.
پاشان دلار درک باسی شۆڕشی رۆژئاوا و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی کردو پرسی خۆپاراستنی ژنانی خستە بەرباس و وتیشی، کە شۆڕشی رۆژئاوا لەخۆیەوە پێک نەهاتووە، بەڵکو لەسەر بنەمای هزری عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە، و بە تێکۆشانی چەندین ساڵەی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و بەپێشەنگی ژنان پێکهات.
لەکۆتایی قسەکاندا درک و چیچەک ئامادەبوانی پانێلەکە بیروڕای خۆیان سەبارەت بە تەڤگەری ئازادی کورد و گۆڕانی پارادایمی ئێستای ناوچەکەوە وت.
ئێوارەی دوێنێ لە چوارچێوەی هەمان پڕۆژەدا لە مۆزەخانەی سوورسۆکی بەیروت کتێب خوێندنەوەی بەکۆمەڵ بەڕێوەچوو، لەو چالاکیەدا وتارێک بەناوی "ئێستا سروشت دەدوێت" خوێندرایەوە کە لەلایەن پەلشین تۆلهلدان ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان- پاژک، ئامادەکرابوو، پاشان گفتوگۆ لەسەر وتارەکە کراوە، لەناو گفتوگۆکاندا باس لە تێکۆشانی ژنانی کورد کرا و کۆتایی پێهێندرا.
(ش ب)