دادگای تورک هەڕەشەی گرتن لە فیگەن یوکسەکداغ دەکات
11:30
ژنها
ئەنقەرە - لە نامەیەکدا کە لەلایەن دادگای چوارەمی سزا قورسەکان لە شاری ئەنقەرە ئاراستەی فیگەن یوکسەکداغ کراوە هاتوە: ئەگەر بەشداری دانیشتنی دادگایی کردنی ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە نەبێت ئەوا دادگا بڕیاری گرتنی بۆ دەردەکات.
دادگای چوارەمی سزا قورسەکانی شاری ئەنقەرە بە نوسراوێک کە بۆ فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلانی ناردوە دەڵێت: "گەر ئامادەی دانیشتنی دادگای ٢٧ی ئەم مانگە نەبن، وەک دادگا بڕیاری دەستگیرکردنت بۆ دەبڕینەوە."
جێگەی ئاماژەیە لە چوارچێوەی هەلمەتی دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارنی کورد لەماوەی چەند مانگی دوایدا، بەسەدان سیاسەتمەدار و ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان و پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان لە تورکیا دەستگیرکراون کراون.
(ش ب)