کچێکی ١٤ ساڵان لەلایەن باوکیەوە ئەشکەنجە دەکرێت
14:19
ژنها
سەقز - کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری سەقز ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە دەبێتەوە.
بە پێی هەواڵێک گەشتوە بە ژنها، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی بابەتێکی کۆمەڵایەتیەوە، لە لایەن باوکیەوە ئەشکەنجە دەکرێت.
کەسوکاری ئەو کچە باس لەوە دەکەن کە هەفتەی ڕابردوو ئاگادار بووون کە باوکی ئەو کچە دوای ئەوەی کە ئاگاداری پەیوەندی کچەکەی لەگەڵ کوڕێک دەبێ دەستی کچەی دەگرێ و لەسەر ئاگری تەباخی چێشتلێنان و بەو شێوەیە دەستی دەسووتێنێ.
کەسوکاری ئەم کچە دایکی ڕازی دەکەن کە کچەکەی بباتە نەخۆشخانە و دەرمانی بکات. دەوترێ دایکی ئەم کچە ماوەیەکی زۆر بە هۆی کێشەی بنەماڵە لە هاوژینەکەی جیا بۆتەوە بەڵام گەڕاوەتەوە لای هاوژینەکەی.
دایکی کچە باس لەوە دەکات کە ئەگەر درەنگ گەیشتبام ڕوومەتی کچەکەشمی دەسووتاند. دەوترێ باری دەروونی ئەم کچە تەمەن ١٤ ساڵە بە هۆی ئەم تووندوتیژیانە زۆر نالەبارە.
(ش ب)