"بەشداری کردنی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی موسڵ قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە"
08:12
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ئەمرۆ ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕژاک) لە شاری کەرکوک، دەربارەی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ لێدوانێکی ڕاگەیاند.
بەیاننامەکە لە لایەن مەهابات فایەقەوە خوێندرایەوە کەتێیدا بەشداریکردنی هێزەکانی تورکیایان شەرمەزارکرد لە شەڕی موسڵداو رایانگەیاند:"بەشداربوونی هێزی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی موسڵ قەیرانەکانی باشوری کوردستان و عیراق قوڵتر دەکاتەوە".
مەهابات وتی:"تێکۆشانی ئازادی بەرفراونی گەلی کورد لە رۆژهەلاتی ناوراست گەیشتوەتە ئاستێک کە داگیرکاری سەدان ساڵەی کۆتایی پێهێناوەو چوارچێوەیەکی بۆ گەلانی ناوچەکەو بە تایبەتی گەلی کورد بە پیشنگایەتی ژنان دەستەبەر کردووە، لەبەرامبەردا هێزەکانی داگیرکەری وەک تورکیا بە هاوکاری هێزە ناوخۆییەکان هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ سەرکوتکردنی ئەو دەسکەوتانە، تورکیا لە رێگای کلتورو سەربازییەوە باشوری کوردستانی خستوەتە ژێر هەژموونی خۆیەوە.
لە کۆتاییدا ئەوەشی وت:"ئەو قەیرانانەی ئێستا لە باشوری کوردستان پەرەیان سەندووە دەرئەنجامی داگیرکارییەکانن، بۆیە گرنگە هەموو هاوڵاتیان بەگشتی و ژنان بەتایبەت دژی ئەو داگیرکارییانەی دەوڵەتی توردیا هەڵوێستیان هەبێت.
(ش ب)