یەژەشە و یەبەشە: دەبێت بە فەرمی هێزەکانمان بانگهێشتی موسڵ بکرێن
14:09
ژنها
ناوەندی هەواڵ - هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە، لە بەیاننامەیەکياندا ڕایدەگەینن کە چارەنووسی موسڵ بۆ ئەوان گرنگە و داوایان لە حکومەتی ناوەندی کردوە کە بە فەرمی بانگهێشتیان بکەن بۆ بەشداریکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی ئەو شارە.
فەرماندەیی یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)، لەبارەی بەشداریکردنی شەری ئازادکردنی شاری موسڵ بەیاننامەیەکیان بلاو کردەوە کە تێیدا باسی گرنگی موسڵ بۆ شەنگال باس کراوە کە دەبێ هێزەکانیان بەشدار ئۆپەراسیۆنەکە بکەن.
دەقی بەیاننامەکەی فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە:
"کاتێ کە گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێ کە کام هێز بەشداری ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵ دەکەن، دوو ساڵ زیاترە ئێمە وەکو هێزەکانی پاراستنی شەنگال بە شێوەیەکی چالاک دژی چەتەکانی داهش شەر دەکەین، شەنگال جێگەی هەرە گرنگی پارێزگای موسڵە، هێزەکانمان لە وەرگرتن و پاراستنی ئەو هەرێمەدا خاوەن رۆڵێکی چالاک بووە، هەربۆیە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ و پێکهاتنە کارگێرییەکانی دوای رزگارکردنیش بۆ ئێمە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.
کۆمەڵکوژی گەلی ئێمە و هەوڵدانی داگیرکردنی شەنگال لە موسڵەوە بەڕێوە برا، خەڵکی ئێمە لەوێ قەتلوعام کران و سوتێندران، هێشتاش بەهەزارن یەخسیری ئێمە لەوێ هەن، هێشتاش زۆربەی ئەو هێرشانە لە دژی شەنگال پلانیان بۆ دادەنرێ هەر لە موسڵ ئەنجام دەدرێ، هێرشەکانی داعش لەوێوە دێن.
دیسان دوای وەرگرتنەوەی موسڵ، ئەو سیستمەی کە بۆ بەڕێوەبردنی موسڵ دیاریدەکرێ بۆ ئێمە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، لەو شوێنانەی کە ناکۆکی لەنێوان گەلان و ئاینزاکان زۆر بن، لەوێ ئیرادەی گەلی ئێزدی و کەلتور و بیروباوەڕەکەی قبوڵ ناکرێ، سیستمێکی بەو شێوەیە دیموکراسی نییە، سیستمێکیش کە دیموکراتی نەبێ ئێمە قبوڵی ناکەین، هەبوونی ئەو هێزانەی کە ئیرادەی گەل فبول ناکات، نوێنەرایەتی خەڵکی ئێمەی ئێزیدیش ناکات، ئەگەر لە موسل زەمینە پێکەوەژیانی گەلان و ئاین و ئاینزا جیاوازەکان فەراهەم نەکرێ، ئەوکاتەش ئەوەی زیانی زۆری بەردەکەوێ گەلی ئێزیدییە، ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوودا روویدا بووە وانە و ئەزموونێک کە ئیتر نەهێڵین هەندێک کەسی دیکە چارەنووسی ئێمە دیاری بکات، بۆیە پارێزگای موسڵ بۆ ئێمە گرنی تایبەتی هەیە.
بە تایبەتی هەبوونی هێزەکانی تورکیا لە موسل، بۆ گەلی ئێمە ئێزدی وەکو ئەوەیە کۆمەڵکوژییەکی نوێ، لەو ٧٤ فەرمانەی کە بەسەر گەلی ئێمەدا هاتووە، ٦٥یان لەلایەن عوسمانی و دەوڵەتی تورک جێبەجێ کراون، گەلەکەمان هەرگیز ئەوەی لەبیر نەکردوە و لەبیریشی ناکات، هەربۆیە هەبوونی هێزەکانی تورکیا بە مانای فەرمانێکی تازەیە و ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئەو داگیرکارییە قبوڵ ناکەین.
حکومەتی عێراق بە فەرمی، ئێمەی وەکو یەبەشە و یەژەشە قەبوڵ کردوە، دوو ساڵ زیاترە ئێمە وەکو یەکێک لە هێزە گرنگەکانی پارێزگای موسڵ لە دژی داعش دەجەنگین، لەم رۆژانەدا کە ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەست پێدەکات، ئێمە دەمانەوێ حکومەتی عێراق تێکۆشانەکانی ئێمە کە بەردەوام دەبێ بە فەرمی بناسێ، ئێمە چاوەڕوانی کە حکومەتی ناوەندی هەڵوێستی خۆی ئاشکرا بکات و بە شێوەیەکی فەرمی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە بانگهێشتمان بکەن."
(ش ب)