ژنان فێری چۆنێتی خۆپاراستن دەکرێن
14:34
ژنها
عامودێ - ژنانی رۆژئاوای کوردستان بەشداری دەکەن لە خولەکانی پەروەردەیی هێزەکانی پاراستنی ژنان و فێری چۆنێتی خۆپاراستن دەبن.
بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە تێگەیشتنی خۆپاراستن لەناو کۆمەڵگا بدەن، هێزەکانی پاراستنی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە بەشێک لە هێزی پاراستنی کۆمەڵگا(هەپەجە) پێکدێنن، تا ئێستا چەندین خولی مەشق و ڕاهێنانیان بۆ ژنان کردۆتەوە.
لەو چوارچێوەیە خولێکی پەروەردەیی بۆ ئەندامانی ژن لەناو رێکخراو و دامەزراوە مەدەنیەکانی شاری عامودە کرایەوە. ئەو خولە کە ماوەی حەفتەیەکی خایاند، ژنان تیایدا فێری ڕێبازەکانی خۆپاراستن، بەکارهێنانی چەکە فەردیەکان کران.
ئەو ژنانەی کە بەشداریان کردوە لەو خولەدا ڕایانگەیاند: "ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی وڵاتدا گرنگی زۆری هەیە."
ژنان ڕادەگەیەنن، گەر ئەو خولە پەروەردەییانە بەردەوام بن ئەوا مەترسی سەر ژنان کەمتر دەبێتەوە و ژنان ئیتر دەتوانن بە هێزی خۆیان هەموو بەربەست و مەترسیەکان تێپەڕێنن.
(ش ب)