ئه‌نجومه‌نى 'رژاک' له‌سه‌ر دۆخى مه‌ترسیدارى باشور هه‌ڵوێستى خۆى خسته‌روو
09:31
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕادەگەیەنێت: چۆن به‌رامبه‌ر بە چه‌ته‌کانى داعش کچ و کوڕانى گه‌لى کورد له ریزه‌کانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار و پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌ه شه‌نگاله‌وه تا کوبانێ و له مه‌خموره‌وه تا که‌رکوکیان پاراست، ده‌بێت ئێستاش له به‌رامبه‌ر پیلانه مه‌ترسیداره‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکارى تورک له‌سه‌ر کوردان و کوردستان هه‌مووان سه‌فه‌ر به‌ر ببن.
ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رى رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان (رژاک) کۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به به‌شدارى ٢٥ ئه‌ندام له ئه‌کادیمیاى خۆى له شارى که‌رکوک له رۆژى ١٥-١٠-٢٠١٦ به‌رێوه‌برد.
لە ئەنجامنانەی کۆبوونەوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسەکەمان نێردراوەدا هاتوە: "له کۆبوونەوه‌که‌دا له‌باره‌ى دۆخى ئێستای ژنان قه‌یرانه سیاسى و ئابوریه‌کانى باشورى کوردستان ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، هه‌روه‌ها له‌شکرکیشى و هه‌ولە داگیرکاریه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى له ئێستادا به‌هۆى شه‌رى رزگار کردنى موسڵ هه‌ستیان پێ ده‌کرێت، به گشتى گفتوگۆى له باره‌وه کرا و له‌و چوارچیوه‌یه‌دا به‌هۆى هه‌ستیارى و مه‌ترسى زۆرى بارودۆخه‌که‌وه بانگه‌وازى سه‌فه‌ر به‌رى له ژنان به تایبه‌تى و کۆمه‌ڵگا به گشتى کرا."
ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رى ڕژاک، ڕاشدەگەیەنێت: "ده‌ربارى ره‌وشى سیاسى باس له‌وه کرا که ئه‌و شه‌ڕه‌ى که هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست دا وه‌ک شه‌رى سێیه‌مى جیهانى ناوى لێ ده‌کرێت باشورى کوردستان و موسڵ به‌تایبه‌ت بۆته ناوه‌ندى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى، هه‌ر بۆیه له ئیستادا هێزه داگیرکاره‌کان بۆ جێگیرکردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له هه‌وڵداندان و له سه‌روو هه‌موشیانه‌وه ده‌وڵه‌تى تورک که ده‌یه‌وێت به‌ناوى به‌شدارى کردن له شه‌رى رزگار کردنى موسڵ و ته‌واوى باشور و رۆژئاوا و باکورى کوردستان داگیر بکات و ده‌سکه‌وته‌کانى که به تێکۆشانێکى مێژوویی به‌ده‌ست هاتوون له ناو ببات، هه‌ر بۆیه له سه‌ره‌تاى دروستبوونى داعش تا ئێستا به به‌رده‌وامى پشتیوانى لێ ده‌کات و له‌لایه‌کى تریش به‌رده‌وام له له‌شکرکێشیشى بووه بۆ شیلادزێ و ئامێدى و باعشیقه و چه‌ندین ناوچه‌ى تر له باشوى کوردستان و ئۆپه‌راسیوانى ئه‌م دوایه بۆ جه‌رابلوس له رۆژئاواى کوردستان که هه‌موو ئه‌مانه به‌شێک بوون له پیلانه‌کان و ئێستاش پیدارگرى له‌سه‌ر به‌شداریکردنى له شه‌رى موسڵ به‌شێکى تر‌ى ئه‌ساسى پیلانى داگیرکاریه به‌رفراوانه‌که‌یه‌تى له‌سه‌ر کوردستان."
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سەرنجیش ڕادەکێشێتە سەر بەردەوامی دۆخی ناهەمواری هەرێمی کوردستان و دەڵێت: :له ئێستاشدا که شه‌ر له ناوچه‌که قوڵتر بۆته‌وه و خه‌ڵکى باشورى کوردستان له بارودۆخێکى سه‌ختدان به‌هۆى قه‌یرانى گه‌وره‌ى ئابورى و سیاسی به گشتى گه‌لى باشور و به تایبه‌ت ژنان که به‌شى هه‌ره چه‌وسێنراوه و قوربانیده‌رى کۆمه‌ڵگان له بارودۆخى هه‌ره سه‌خت و ناله‌باردا دەژین، بێگومان به جێبه‌جێ بوونى پیلانى مه‌ترسیداره‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک قه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه و شه‌ر دژوار تر ده‌بێت ته‌نانه‌ت مه‌ترسى دووباره بونه‌وه‌ى شه‌نگال له ئارادا ده‌بێت و ته‌نانه‌ت هه‌بوونى گه‌لى کورد به گشتى ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌وه."
لە بەردەوامی ئەنجامنامەی ڕژاکدا هاتوە: "هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک ره‌ژاک پێمانوایه بۆ رێگرى له‌م ره‌وشه مه‌ترسیداره ده‌بێت به‌رۆحى شۆرشگێرى کوبانیه‌وه یه‌کبوونى نه‌ته‌وه‌یی گه‌لى کورد خاکى کوردستان و گه‌لى کورد رزگار بکرێت، له‌م پێناوه‌دا پێویست به به‌رزکردنه‌وه‌ى تێکۆشانى ئازادیخوازان و به‌تایبه‌ت پێشه‌نگایه‌تى ژنان هه‌یه، هه‌ر وه‌ک چۆن له به‌رامبه‌ر به چه‌ته‌کانى داعش کچ و کوڕانى گه‌لى کورد له ریزه‌کانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار و پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌ه شه‌نگاله‌وه تا کوبانێ و له مه‌خموره‌وه تا که‌رکوکیان پاراست ئاواش له ده‌بێت ئێستا له به‌رامبه‌ر پیلانه مه‌ترسیداره‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکارى تورک له‌سه‌ر کوردان و کوردستان هه‌موان سه‌فه‌ر به‌ر ببن له تێکۆشانى شۆرشى رزگارى کوردستان جێگای خۆیان بگرن و ئه‌رکی مێژوویان جێبه‌جێ بکه‌ن".
لە کۆتایی ئەنجامنامەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستاندا هاتوە: "ئێمه وه‌ک ره‌ژاکیش به‌ڵێنى به‌رزکردنه‌وه‌ى تێکۆشانمان له‌و پێناوه‌دا ده‌ده‌ین و تێکۆشانى خۆمان بۆ پاراستنى ژنان به‌تایبه‌ت و کۆمه‌ڵگاى باشور به‌گشتى له به‌رامبه‌ر هه‌ر داگیرکاریه‌ک به‌تایبه‌ت داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ده‌ین و له پێناو دابینکردنى ژیانێکى ئازاد و کۆمه‌لگایه‌کى خۆبه‌رێوه‌به‌ر و سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌که‌ین و بانگه‌وازى به‌رفراوانکردنى به‌ره‌ى تێکۆشان له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین."
(ش ب)