لە پێشڕەویە سەرەتاییەکانی ئۆپراسیۆنی موسڵ هەشت گوند ئازادکران

11:25

ژنها

ناوەندی هەواڵ - بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە میحوەری خازرەوە، دەستی پێکرد و تا ئێستا هەشت گوند کۆنتڕۆڵ کراونەتەوە.

کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئازادکردنی موسڵ لە میحوەری خازر دەستی پێکردوە کە لە ژێر دەستی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.

لە پێشڕەویە سەرەتاییەکاندا هێزەکانی پێشمەرگە توانیان گوندەکانی باسەخڕە ، تەرجەلە ، بازگردان ، شێخ ئەمیر و گوندەکانی بەدەنەی گەورە و بەدەنەی بچووک، کەبەرلی و شاقۆڵی کۆنترۆڵبکەنەوە.

چەتەکانی داعش لە ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ دا شاری موسڵیان داگیرکرد.

(ش ب)