ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤ، داوای ئازادی نێرگز محەمەدی دەکات

12:20

ژنها

ناوەندی هەواڵ – ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی ئێران، بەنامەیەک بانگەوازی ئازادکردنی نێرگز محەمەدی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات.

بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەری ڕادیۆ زەمانە، ڕۆژی ١٥ ئۆکتۆبر٢٠١٦ دا ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی لە نامەیەکدا بانگەوازی لە گشت ئازاد بیران، ڕێخراوە و کەسانی پارێزەری مافی مرۆڤ و ئازادی کرد تا تەواوی هیزی خۆیان بۆ ئازادی نەرگس موحەممەدی بە کار بێنن. نێرگز محەممەدی جێگری سەرۆکی کانوونی پارێزەرانی مافی مرۆڤ ماوەکە لە مەو بەر لە پەروەندەیەکی نوێدا کە دادوەری پێداچوونەوە دا پێداگری پەسەند کراوە سزای ١٦ ساڵ زیندانی بەسەر دا براوە.

لەبەشێک لەو نامەیە دا هەروەها ئاماژە بە چالاکی مرۆڤانە وئازادی خوازانەی نەرگز محەممەدی کراوە کە هەمووکات بەدوای پاراستنی مافی بەند کراوانی سیاسی، مافی ژنان، ڕۆژنامە نووسان و هەروەها کەمینەکانی ئەتنیکی و ئایینی بووە. ئەو کانوونە هەروەها باس لەوە دەکات کە داسەپاندنی سزای ١٦ ساڵ بەسەر نەرگیس موحەمەدی بە نیشاندەری وەیە کە دەوڵەتی ئیران دەیهەوێ ئەوە بسەلمێنێ کە ئازادی لە ئێران نرخێکی گرانی هەیە و بەو سزادانە دەیەوەێ دەنگی پارێزەرانی مافی مرۆڤ بێ دەنگ بکات.

هەروەها ماڵپەری بی بی سی بڵاوی کردەوە کە بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێرەکانی ئێران بەشێک لە ئەندام پەرلەمانان لە نامەیەکی دا داوایان لە سەرۆکی هێزی دادوەری" قوە قضاییه" کردە کە نێرگز محەمەدی ئازاد بکرێت. لەو نامەیە کە لە لایەن "عەلی موتەهەری"، "مەحموود سادقی"، " فاتمە زۆلقەدر" و " عەلیرەزا مەحبووب" واژۆ کراوە بە ئاماژە کردن بە دۆخی نالەباری تەندروستی نێرگز و دوور بوونی منداڵەکانی باس لەوە کراوە کە سزادانی بەو شێوازە بۆ ڕەخنەگران ئەنجامێکی باشی لێناکەوێتەوە.

هەروەها مەحمود بەهزادی پارێزەری نێرگز محەمەدی، بە هەواڵنێری "ئیسنا" رایگەیاندوە کە ناڕەزایەتی دەردەبڕین بەرامبەر بەو بڕیارەی دادگا و پێی وایە دادوەر لە کاتی بڕینەوەی حوکمی ١٦ ساڵ توشی هەڵەیەک بووە و دەڵێت: "هیوادارین کە هەرچی زووە سزاکەی پوچەڵبکرێتەوە."

(ش ب)