مەنیژە فاتحی و سه‌حه‌ر فه‌یزی بە بارمتە ئازادکران

09:11

ژنها

ناوەندی هەواڵ – کچە خوێندکارانی کورد مەنیژە فاتحی و سه‌حه‌ر فه‌یزی بەدانانی (بارمتە) بەشێوەی کاتی دوێنێ ئازاد کران.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، "مەنیژە فاتحی" خوێندکاری ۲۲ ساڵ تەمەنی کورد خەڵکی بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەڕەشەمەی ساڵی پارەوە بەتۆمەتی "پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو، دوێنێ دووشەممە، پاش تێپەڕاندنی ۷ مانگ ڕاگرتنی لەژوورە تاکە کەسییەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد و ورمێ، دەرئەنجام لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد لە لایەن دادوەر جەوادی کیا بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد قەرانی، بەشێوەی کاتی تابەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

هه‌روه‌ها بەگوێرەی هەواڵەکان هەردوێنێ سەحەر فەیزی کچە خوێندکاری کورد خەڵکی شاری سەقز پاش چوارمانگ لە دەستبەسەرکردنیدا بە بارمتەی دوو میلیارد قەران بەشێوەی کاتی ئازادکرا.

ناوبراو ڕۆژی ۲۳ ی پووشپەڕی ئەم ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەتۆمەتی بەشداری لەناڕەزایی دەربڕینەکانی کوردستان وهاریکاری حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکرابوو.

(ش ب)