'دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی' وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی
09:13
ژنها
ناوەندی هەواڵ – کتێبی دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی لە نوسینی ئەکادمیای ژنۆلۆژی و وەرگێری رۆژنامەوان نەجیبە قەرەداغی کەوتە بەردەستی خوێنەران.
ماوه‌ی پێنج ساله ژنۆلۆژی وه‌ک زانستێکی نوێ له ئه‌جێندای تێکۆشانی ژنانی کورد دا یه، له چیاکانی کوردستان سه‌ره‌تا گروپێک به‌ناوی ژنۆلۆژی له ژێر چه‌تری پارتی ئازادی ژنی کوردستان دامه‌زرا و لێکۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر مێژوو، زانسته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و ره‌وته‌کانی فێمینیزم کرد .
بۆ یه‌که‌مین جار په‌یڤی ژنۆلۆژی له لایه‌ن عه‌بدوڵلا ئۆجالان رێبەری پەکەکە‌وە لەو شاکارانه‌ی له دوای ساڵی ١٩٩٩ له گرتوخانەی تاکەکەسی ئیمڕاڵی دانوسیویه‌تی ئاماژه‌ی پێکردووه، به تایبه‌تی له بەرگرینامەی سۆسیۆلۆژیای ئازادی دا بەوردی باسی لێکراوە.
لەماوەیەکی کورت‌دا ژنۆلۆژی لەلایەن زۆرێک لە ژنان لە سەر ئاستی جیهان وه‌ک لێگه‌ڕینی حه‌قیقه‌ت له‌قه‌ڵه‌م درا ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی که له سه‌ره‌تا مێژووی مرۆڤایه‌تی شاره‌وایه و له مێژووی نوسراودا ئاماژه‌ی پێ نه‌کراوه یان پێچەوانە کراوەتەوە و هەمیشە ونکراوە.
ژنۆلۆژی بە سود وەرگرتن لە مێژووی بزوتنەوەکانی ژنان، ژن وه‌ک بونێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینێ، مه‌یدانی زانست بۆ ژن ده‌کاته‌وه و له ده‌سته‌ڵاتداری رزگاری ده‌کات و ده‌بێته ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و زانسته‌ی که کاره‌ساتی بۆ مرۆڤایه‌تی لێکه‌وتۆته‌وه.
کتێبی دەروازەی ژنۆلۆژی کە لەلایەن ئەکادمیای ژنۆلۆژی پێشتر بە زمانەکانی تورکی و فارسی چاپکرابوو، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵیشدا وەرگێڕی ئەو کتێبە بۆ زمانی کوردی لەلایەن ڕۆژنامەوان نەجیبە قەرەداغی، تەواو بوو و چاپ‌کرا.
ناوەرۆکی ئەو کتێبە باس زانستی نوێی ژنۆلۆژی دەکات، لە بەشی سەرەتایدا ژنۆلۆژی بۆچی پێویستیەکە دەخرێتە ڕوو، هەروەها باس لە حەقیقەت و نهێنیەکانی ژیان دەکات.
لە کتێبی دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی ئەو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە فکری و ئارکۆلۆژیانە دەخرێنە ڕوو کە زانستی ژنۆلۆژی پشتیان پێدەبەستێت. هەروەها ژن بە واتای ناو و بوون لە مێژوو، کات و شوێندا بە وردی و بە بەڵگەی مێژووییەوە شرۆڤە کراوە.
دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی پێناسەی هەموو ئەو دەسەڵات، چەمک، ئایین و ئەقڵیەتانە دەکات کە ژنیان بە جۆرەها شێواز چەوساندۆتەوە تا بەڕۆژی ئەمڕۆیان گەیاندوە، هاوکات شادەماری بەرخۆدانی و تێکۆشانی ژنان بە درێژایی مێژوو لە بەرامبەریدا پیشاندەدات.
تا ئێستا لە ناوەخۆ و دەرەوەی وڵات چەندین کۆڕ و کۆنفرانس لەسەر ناساندنی زانستی ژنۆلۆژی و شرۆڤەکردنی بەرێوەچووە، ئەو زانستە نوێیەی ژن، سەرنجی ژنانی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. لە چوارچێوەیەشدا وەرگێرانی ئەو کتێبە بۆ سەر زمانەکانیتر بەردەوامی دەبێت، چونکە لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا ژنۆلۆژی وەک هەبوونێکی گەردوونی چارەنوس سازە بە گوێرەی دەروازەی ژنۆلۆژی.
(ش ب)