تەڤگەری ئازادی داوای چوونەدەرەوەی سوپای تورکیا دەکات لە هەرێمی کوردستان
13:54
ژنها
سلێمانی – تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بە لێدواێکی چاپەمەنی ڕایگەیاند: " كاتی ئه‌وه‌یه به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان هه‌ڵبڕین و به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك رۆح و به‌یه‌ك هێز بڵێین "سوپای توركیا بۆ ده‌رەوە."
ئەمڕۆ سێشەمە ١٨-ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، لە سەر ئۆپراسیۆنی موسڵ و مەترسیەکانی هێزە دەرەکیەکان بەتایبەت تورکیا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سازکرد و هەڵوێستی تەڤگەرەکەیانی لەبەرامبەر دۆخی ئێستای ناوچەکە ئاشکرا کرد.
لێدوانەکە لەلایەن محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی خوێندرایەوە و ڕاگەیاندرا: " له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو كوڕان و كچانی كورد گه‌وره‌ترین نه‌به‌ردی و قه‌ره‌مانیه‌تیان نواند له‌سه‌رده‌ستی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه و یه‌به‌شه و یه‌په‌گه و هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار و یه‌په‌ژه و یه‌ژه‌شه و پێشمه‌رگه ژنه‌كان له به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كانی كۆبانێ و جزیر و شه‌نگال و مه‌خمور و كه‌ركوك و جه‌له‌ولا و ته‌واوی محوره‌كانی شه‌ڕ."
لە بەشێکیتری لێدوانەکەی تەڤگەری ئازادی‌دا هاتوە: "ماوه‌ی ساڵێكه ده‌وڵه‌تی تورك به‌سوپا داگیركه‌ره‌كه‌ی، خۆی خزاندۆته باشوری كوردستان و سنوری شاری موسڵ و به‌ناوی یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی په‌یوه‌ست به‌خۆی مۆڵگه‌كانی خۆی لێ داكوتاوه، ئه‌و كات و ئێستاش كه هیچ كه‌س قبولی نیه ده‌وڵه‌تی تورك له‌سنوری موسڵ له به‌عشیقه و له‌باشوری كوردستان بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌بیانوی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و یارمه‌تیدانی گرووپێك له عه‌ره‌بی سوونه، له‌بنه‌ڕتدا نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و ئاشوبه له‌نێوان ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی عێراق، هه‌مانكات ده‌یه‌وێ داگیركه‌ری خۆی له‌سه‌ر خاكی باشوری كوردستان و عێراق به‌رفره‌وان بكات و بیكاته هه‌میشه‌یی و هاوشێوه‌ی قوبرسی لێ بكات و ئامانجی خۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ جێبه‌جێ بكات."
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان دەڵێت: "ده‌وڵه‌تی تورك له‌ژێرناوی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له‌بنه‌ڕه‌تدا چه‌ند ئامانجێكی داگیركه‌ری هه‌یه و ده‌یه‌وێ به‌ڕێوه‌ی به‌رێ، به‌تایبه‌تیش بۆ داگیركردنی شه‌نگال"جڤاكی ئێزیدی" و له‌باربردنی شۆرشی رۆژئاوا، هه‌مانكات داگیركردنی كه‌ركوك و له‌باربردنی ده‌سكه‌وته‌كانی باشوری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و نه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق و نه‌كۆمكاری عه‌ره‌بی و هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵی نیه سوپای توركیا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ببێ و له باشور بمێنێته‌وه. بێگومان كاتی ئه‌وه‌یه به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان هه‌ڵبڕین و به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك رۆح و به‌یه‌ك هێز بڵێین "سوپای توركیا بۆ ده‌رەوە". ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیایه، بۆیه پێویسته هه‌موومان به‌چالاكی دیموكراتی و جه‌ماوه‌ریانه ده‌نگی خۆمان بكه‌ینه یه‌ك و نه‌هێڵین مۆڵگه‌كانیان قایم بكه‌ن، هه‌مانكات ئه‌وه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك كه ته‌واوی بنكه و باره‌گاكانی سنوری بادینان بپێچنه‌وه‌و بڕۆنه ده‌ره‌وه."
لە کۆتایشدا تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بانگەوازی ئاراستەی سەرجەم چین و توێژەکان و لایەنە سیاسیەکان دەکات و دەڵێت: "وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئێمه بۆ هه‌موو جۆره كار و چالاكیه‌كی سیاسی و جه‌ماوه‌ری ئاماده‌ین، باوه‌ڕیشمان هه‌یه ئیراده‌ی خه‌ڵكی باشوری كوردستان و هێزو لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ره ماندونه‌ناس و وڵاتپارێزه‌كه‌ی ده‌توانێ سوپای توركیا له‌خاكی باشوری كوردستان ده‌رخاته ده‌ره‌وه. بۆیه بانگه‌واز ده‌كه‌ین سه‌ر له‌به‌ری كۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه به‌شداربێ له چالاكیه جۆراوجۆره‌كان و ده‌ستپێشخه‌ربێ و هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته كار."
(ش ب)