"وەک میکانیزمایەکی خۆپاراستن یەکێتی نەتەوەیی بە ئامانج دەگرین"
09:33
ژنها
سلێمانی - کەلسوم حسێن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند، کە بۆ گەلی کورد شەڕی موسڵ دوای ئازادی موسڵ دەستپێدەکات و ئەوانیش لە بەرامبەر هەموو داگیرکاریەک یەکێتی نەتەوەیی بەبنەما دەگرن.
ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ لە لایەن زۆر تاک و لایەن وەک هەنگاوێکی مێژوویی چاوی لێدەکرێت، هاوکات تا ئێستا زۆربەی لایەن سیاسیەکانیش پشتگیری خۆیان بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە دەربڕیوە، کەلسوم حسێن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، سەبارەت بە هەڵوێستی تەڤگەرەکەیان بۆ ئاژانسەکەمان دوا.
"ئامانجی تورکیا داگیرکردنە و بە تورکیاکردنی خاکی کوردستانە"
کەلسوم حسێن وتی: "تورکیا چەندین ساڵە هێرشێکی جینۆساید دەکاتە سەر گەلی کورد، تەنها گەلی کورد نیە کە رووبەروی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا دەبێتەوە بەڵکو زۆر گەل هەن لە ژێر هەڕەشەی جینۆسایدی ئەو دەوڵەتە دان، لە بەرامبە ئەمە دا ئێمە وەک مەکانیزمایەکی خۆ پاراستن یەکێتی نەتەوەیی بە ئامانج دەگرین. هەروەک چۆن تورکای خۆی دەڵێت ئێمە هەڵەیەکی گەورەمان کرد کە هێشتمان ستاتیۆیەکی کوردی لە باشوری کوردستاندا دروست ببێت و ئێمە ناهێڵین ستاتۆیەک بۆ کوردان لە رۆژاوای کوردستاندا دروست بێت. ئەوەی ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستاندا تورکیا ئامانجیەتی داگیرکردنە و بە تورکیاکردنی خاکی کوردستانە. بە خەیاڵی فتوحاتی دەوڵەتی عوسمانیەوە هێرشێکی هەمە لایەنە بەرێوەدەبات بۆ سەر هەرێم. لە کاتێکدایە ئێستا لە تورکیا گەلی باکوری کوردستان کۆمەڵ کوژ دەکرێت بە دەستی فاشیزمی سپی و سەوزی تورکی، ناکرێت بفکرین تورکیا بۆ ئازادی هاتبێتە هەرێمی کوردستان و خاکی سوریا. بەڵکو دەبێت لە داگیرکاری قوڵ و پیلان بۆ دارێژراوی تورکای دڵنیا بین."
ناوبراو جەختیشی کردەوە: "لەبەر ئەوەی گەلی کورد لەژێر هەڕەشەی جینۆساید دایە، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی بانگەوازی یەکێتی هێزە کوردیەکان دەکەین لە ئۆپەراسیۆنی موسڵدا وەک هەنگاوێکی پتەوی یەکێتی نەتەوەیی لە گۆرەپانی سیاسی و سەربازی نێودەوڵەتی دا کە ئەمرۆ ئۆپەراسیۆنی موسڵ مەیدانیکی زۆر دیارکەرە بۆ رونبوونەوەی هاوسەنگیەکان لە کوردستاندا و چارەنوسی رۆژئاوا، شەنگال و باشوری کوردستان بە تایبەتی دیاری دەکات."
"شەری موسڵ بۆ گەلی کورد لە دوای ئازادی موسڵ دەستپێدەکات"
لە بەشێکیتری وتەکانیدا کەلسوم حسێن ئاماژەی بە دوای ئۆپراسیۆندا: "پێویستە خەڵکی موسڵ لە دوای شەر خۆیان خۆیان بەرێوە بەرن و سیستەمێکی خۆ بەرێوەبەری گەل دروست ببێت. گەلەکەمان لە باشوور دەبێت ئەوە بزانێت تاکە کلیلی سەرکەوتن یەکێتی نەتەوەییەو خاڵێک سورە بۆ سەرکەوتنمان لە شەری موسڵ چونکە شەری موسڵ بۆ گەلی کورد لە دوای ئازادی موسڵ دەستپێدەکات."
کەلسوم حسێن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: "لەشکری تورکیا بە دەستی حەشدی وەتەنی دەیەوێت لە هەرێمەکە خۆی بەجێ بکات و گەلی موسڵ بەرێوەبەرێت. لەوانەی لە نێوان حەشدی شەعبی و وەتەنی دا شەری نێوان شیعەو سونە دروست بکرێت لە موسڵ. بۆیە داواکارین لە هەموو کەس و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە مامۆستان مزگەوتەکانەوە تا سیاسەت مەدارەکان ئەم حەقیقەتانە باش ببینن و باوەش بە یەکێتی نەتەوەییدا بکەن و بۆ گەلەکەمان ببنە رێگای گەیشتن بە سەرکەوتن."
(ش ب)